پەشێویی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی ھەروەھا بە فۆبیای کۆمەڵایەتی ناسراوە، جۆرێکی پەشێویی دڵەڕاوکێیە کاتێک ڕوو دەدات کە کەسەکە لە کاتی ئاخاوتن لەگەڵ کەسانێک کە نایان ناسێت یان ماوەیەکی کەمە ناسیویانێتی ھەست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکات؛ و یان لەو کاتانەی کە کەسەکە ھەست دەکات لەژێر سەرنجی ئەوانی تردایە یان لەناو بازنەی سەرنجدایە و ھەمووان سەیری دەکەن، ترسی ئەوەی ھەیە کە شەرمن یان ترساو دەربکەوێت، ھەڵە بکات یان تەتەڵە بکات. نیشانە فیزیکییەکانی بریتین لە: لەرزین، خێرابوونی ترپە، ھەناسەسواری، وشکبوونەوەی قوڕگ، ئارەقکردنەوە، و ھتد.[٢][٣]