پەنگوین | |
---|---|
![]() | |
زانیاری ناو-چیرۆک | |
ناوی تەواو | ئۆسواڵد چێستەرفیڵد کۆبڵپۆت |
تواناکان |
|
پەنگوین یاخود ئۆسواڵد چێستەرفیڵد کۆبڵپۆت شەڕانگێزێکی خەیاڵیە کەلەنێو کۆمیکە ئەمەریکیەکان دەردەکەوێ ، لە بەرهەمی کۆمانیای دیسیە.پەنگوین یەکەم دەرکەوتنی لەنێو کۆمیکەکان دەگەڕێتەوە بۆ (کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤١) کە نووسەران (بۆب کەین و بیڵ فینگەر) درووستیان کرد.
پەنگوین یەکێکە لە سەرسەخترین دوژمنەکان باتمان لە شاری گۆثەمدا.
دوای لەدایکبوونی ناونراوە بەنێوی ئۆسواڵد کۆبڵپۆت ، پەنگوین لە قوتابخانەدا گاڵتەی پێکراوە بەهۆی کورتی باڵاکەی و هەبوونی کەپوویەکی هاوشێوەی پەنگوین.پەنگوین دوای مردنی باوکی مامەڵەیەکی توندی لەگەڵ کراوە لەلایەن دایکی و هەمیشە دایکی ڕایسپاردووە کەلەکاتی باراندا چەتری بۆ بگرێت ، پەنگوین خۆشەویستیەکی لە رادەبەدەری بۆ باڵندە هەیە و یەکێک لە وەشانەکانی کۆمیکدا ، دوای مردنی دایکی لەڕێگای باڵندەوە دایکی هەندێک ئەرکی پێدەسپێرێت بۆ ئەوەی ئەنجامیان بدات.