پەیتن لی | |
---|---|
![]() لی لە ٢٠١٧دا | |
لەدایکبوون | [١] شاری نیو یۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکان | ٢٢ی ئایاری ٢٠٠٤
پەروەردە | زانکۆی کۆڵۆمبیا |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٥–ئێستا |
وێبگە | www |
پەیتن ئەلیزابێس لی (بە ئینگلیزی: Peyton Elizabeth Lee؛ لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٠٤) لە دایکبووە[١]، ئەکتەری ئەمریکییە. بە ڕۆڵی سەرەکی زنجیرە درامای کۆمیدی کەناڵی دیزنی ئەندی ماک ناسراوە (٢٠١٧-٢٠١٩)
لە شاری نیویۆرک لەدایکبووە، ڕووی لە شاری مانھاتن بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کردووە و لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە دەستی بە نواندن کردووە[٢].
لی نیوە چینییە[٣] باوکی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئەندرۆ تینپۆ لییە، کە بە "یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی بوونم بە ئەکتەر" وەسفی دەکات[٤]. دایکی جێنیفر دۆرمەر لی، دەروونناسە. خوشکێکی گەورە و برایەکی بچووکی ھەیە.[٥]
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢، لی ناوی خۆی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە شاری نیویۆرک تۆمار کرد.[٦][٧][٨]