چاخانە، چایخانە یان چاییخانە شوێنیکی گشتییە کە لەناویدا چا و خواردنەوەکانی دیکە بە سەنیارەکان پێشکەش دەکرێت.[١] بارودۆخ و چۆنێتیی چاندی چاخانەکان بە باری کۆمەڵایەتی و چاندیی ھەر وڵاتێک بەستراوە، بۆیە چاخانە لە زۆربەی وڵاتەکانی جیھان شوێنێکی کۆمەڵایەتی بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و دانۆستانی خەڵک بە ئەژمار دێت.
لە کوردستانیش چاخانەکان دیرۆکی زۆر کۆنییان ھەیە. لە شارەکانی باکوور، باشوور، ڕۆژاوا و ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھەزاران چاخانە خەریکی چالاکین و چاخانەکان یەکێک لە ئەو شوێنانە بە ئەژمار دێن کە خەڵکی کوردستان لە ناویاندا پێکەوە پەیوەندی دەگرن. لە ھەندێک لە شارەکانی کوردستان چاخانەکانێک بە پێشینەی سەدان ساڵە لە ئارادا ھەیە.[٢] [٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چاخانە تێدایە. |