چارلی ھیتن | |
---|---|
لەدایکبوون | لیدس، ڕۆژئاوای یۆرکشێر، ئینگلتەرا | ٦ی شوباتی ١٩٩٤
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠١٢-ئێستا |
ناسراوە بە | شتە نامۆکان |
مناڵ(ەکان) | ١ |
چارلی ڕۆز ھیتن (لەدایکبووی ٦ی شوباتی ١٩٩٤)[١][٢] ئەکتەر و مۆسیقاژەنێکی ئینگیلیزییە.[٣] ناسراوە بە ڕۆڵی سەرەکی جۆناثان بایەرس لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی درامی شتە نامۆکان (٢٠١٦–ئێستا).
چارلی لە لیدس، ڕۆژئاوای یۆرکشێر لەدایکبووە،[٤] و لە شوقەیەک لە بریدڵینگتن لەلایەن دایکییەوە گەورە کراوە.[٥]
چارلی ڕۆیشت بۆ لەندەن کە ١٦ ساڵان بوو و بەژداری لە باندێکی ڕۆک کرد بە ناوی Comanechi وەک دەرەمەرێک و لەگەڵیاندا بوو بۆ زیاتر لە ساڵێک.[٣][٦] چارلی پاشان بەژداری لە باندێکی psychedelic کرد کە لە لەندەن پێکھاتبوو بە ناوی Half Loon.[٧]
لە ٢٠١٤ دا، چارلی ڕۆڵی گێڕا لەکورتە فیلمێک بە ناوی "Life Needs Courage". لە ٢٠١٥ دا، یەکەم ڕۆڵی گەورەی گێڕا لە زنجیرەی تاوانی ITV بە ناوی DCI Banks، کە ڕۆڵی گاری مەکڕێدی ئەگێڕا.[٨] و پاشان ڕۆڵی ڕایڵی گێڕا لە زنجیرەی پشکنەری ITV بە ناوی Vera.[٩] و وەک میوانێک لە زنجیرەی پزیشکی درامی BBC One بە ناوی Casualty وەک جەیسن وەیکۆت.[١٠] لە ٢٠١٦ دا، لە فیلمی ھەستبزوێن بەناوی Shut Inا، کە نەیۆمی واتس و ئۆلیڤەر پلاتیش ڕۆلی سەرەکیان تێدا ئەگێڕاوە، و فەیرن بڵاکبێرن دەرھێنانی بۆ کردووە.[١١][١٢] ھەروەھا چارلی ڕۆڵی جۆناثان بایەرس ئەگێڕێت لە زنجیرەی نێتفلیکسی خەیاڵی درامی شتە نامۆکان.[١٣][١٤] لە ٢٠١٦ دا، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی درامی As You Are گێڕا.
لە مەی ٢٠١٧ دا، چارلی ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ڕۆڵی ساموێڵ «سام» گوثری / کانۆنبۆڵ بگێڕێت لە New Mutants، فیلمێکی ٢٠٢٠ کە لە کۆمیکی ماڕڤڵ بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە.[١٥] لە ئابی ٢٠١٨، BBC ڕایگەیاند کە چارلی ڕۆڵی جۆسێف مێریک ئەگێڕێت، کە بە "Elephant Man" ناسراوە، لە درامایەکی دوو بەشی.[١٦] ھەڵبژاردی چارلی بۆ ڕۆڵەکە ڕەخنەی لێگیرا لەلایەن گروپێکی خێرخوازی کەم ئەندامانەوە، کە سەرۆکی گروپەکە ئەڵێت کە بەکار نەھێنانی ئەکتەرێکی کەم ئەندام ھەلێکبووە کە لەدەستیان داوە.[١٧]
چارلی کوڕێکی ھەیە، ئاڕچی (لەدایکبووی ٢٠١٤) لە پەیوەندییەک لەگەڵ ئاکیکۆ ماتسورا.[٢][١٨][١٩]
لە ٢٠١٦وە، لە پەیوەندییەک دا بووە لەگەڵ ناتالیا دایەر کە ڕۆڵی خۆشەویستی جۆناثان ئەگێڕێت، نانسی ویڵەر لە زنجیرەی شتە نامۆکان[٢٠]
چارلی پریمیەری وەرزی دووەمی شتە نامۆکانی لە کیس چوو کە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٧ دا بوو. چارلی لە فڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلس ڕاگیرابوو، ڕاپۆڕتەکان ئەڵین کە بەھۆی دۆزینەوەی بڕێک لە کۆکاین بووە. نەگیرابوو و نێردرابۆوە بۆ لەندەن. دوای زیاتر لە ھەفتەیەک، لە لێدوانێکی دا گووتی کە گەشتەکەی بۆ ئەمریکا «بەھۆی کێشەیەک لەلایەن کۆچی ئەمریکاوە ڕێگری لێکراوە.» و «نەگیراوە و سزاش نەدراوە بەھۆی تاوانەوە.»[٢١]
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٤ | Life Needs Courage | چاڕڵی | کورتە فیلم |
٢٠١٥ | The Schoolboy | مایکڵ ستیڤنس | کورتە فیلم |
Rise of the Footsoldier Part II | فرۆشیار | ||
Urban & the Shed Crew | فڕانک | ||
٢٠١٦ | As You Are | ماڕک | |
Shut In | ستیفن پۆڕتمان | ||
٢٠١٧ | The Performers: Act III | بۆوی کارەکتەر | کورتە فیلم |
Marrowbone | بیڵی ماڕۆوبۆن | ||
٢٠٢٠ | No Future | ویڵ | |
The New Mutants | ساموێڵ گوثری / کانۆنبۆڵ | ||
بۆ ئەوەی ڕابگەیەندرێت | The Souvenir Part II | بۆ ئەوەی ڕابگەیەندرێت | لە بەرھەم ھێنان دایە |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٥ | DCI Banks | گاری مەکڕێدی | ٢ ئەڵقە |
Vera | ڕایڵی | ئەڵقەی: "Changing Tides" | |
Casualty | لوک دیکینسن / جەیسن وەیکۆت | ٢ ئەڵقە | |
٢٠١٦–ئێستا | Stranger Things | جۆناثان بایەرس | ڕۆڵی سەرەکی |
شاڵ | خەڵات | بابەت | کاری پاڵێوراو | ئەنجام | Ref. |
---|---|---|---|---|---|
٢٠١٧ | خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵس | باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی | Stranger Things | براوە | [٢٢] |
٢٠١٨ | خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵس | باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی | پاڵێوراو | [٢٣] | |
خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران | دزەری دیمەنی ھەڵبژێردراو | پاڵێوراو | [٢٤] | ||
٢٠٢٠ | خەڵاتەکانی سکرین ئاکتەرس گیڵد | باشترین ڕۆڵگێڕان لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی | پاڵێوراو | [٢٥] |
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite magazine}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چارلی ھیتن تێدایە. |