چلۆنی یا چلۆنییەکان (quale «کوالی» یا qualia «کوالیا») لە زاراوەکانی فەلسەفەی زەینە. ھەر کەڕەت سووژەی وشیار ئەزموونێکی بۆ ڕێدەکەوێ، دەڵێن ئەوە «چلۆنی»یەکی ئەزمووە، یا کەیفییەتێکی تەجروبە کردووە. کەوایە، چلۆنییەکان نموونەکانی ئەزموونی وشیارانەن کە دەگەڕێنەوە بۆ سووژە. بۆ وێنە، ئێشەکەی ژانەسەرێک، تامەکەی شیرینییەک، سوورییەکەی ئاسمانی ئێوارەیەک، ھەموو چلۆنی حسێب دەبن. لە گوێن چۆنایەتییەک کە لە ئەزمووندا ڕاستەوخۆ ھەر لە ڕێگاوە ھەستی پێ دەکرێ، چلۆنی دژی بۆچوونی بە قسە ڕاگەیەنراو دەرھەق بە ئەزموونەکە، ڕادەوەستێ.
چارڵز سەندێرز پێرس، فەیلەسووفی ئەمریکایی، زاراوەی چلۆنیی داھێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چلۆنی (فەلسەفەی زەین) تێدایە. |