چوارشەممەسوورە | |
---|---|
ناوی تر | چھارشنبەسوری |
دەگێڕدرێ لەلایەن | ئێران کوردستان ئەفغانستان ئازەربایجان تاجیکستان |
جۆر | نیشتمانی، فەرھەنگی |
ڕێکەوت | ئێوارەی ئاخرین سێشەممەی ڕەشەمە |
پەیوەند بە | نەورۆز، سێزدەبەدەر |
چوارشەممەسوورە یان کوڵەچوارشەممە[١] (بە فارسی: چهارشنبەسوری) جێژنێکی مێژوویی لەناو ئێران و کوردانە کە زیاتر لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران لە ئاخرین ئێوارەی سێشەممەی ساڵدا بەڕێوەدەچێت،[٢][٣] ئەم جێژنە مێژوویەکەی بە سەردەمی ئایینەکانی میتراییسم و زەردەشتی دەگەڕێتەوە، چوارشەممەسوورە نەک تەنیا لەناو کوردەکان، بەڵکوو لەناو گەلانی دیکەی ئێرانی و ڕۆژھەڵاتی ناوین بەڕێوەدەچێت، ھەروەھا بێجگە لە ئێران و کوردستان لە وڵاتانێک وەکوو ئازەربایجان، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھیندستانیش ئەو جێژنەی بەڕێوەدەبەن.[٤]
ئەم ڕێکەوتە چەند ناوی ھەیە. لەوانە چوارشەممەسووری (لە ناو فارساندا)، چوارشەممەسوورە، کوڵەچوارشەممە و چوارشەممەکوڵەیە. وشەی کوڵەچوارشەممە بە چوارشەممەی ئاخری مانگی سەفەریش دەوترێت.[٥] ھەروەھا ئێزدییەکان جەژنی چوارشەمما سۆریان ھەیە کە لە بەھاردایە و چەند ھەفتە دوای چوارشەممە سوورەیە.
سەرەڕای ئەوەیکە وشەی کوڵەچوارشەممە لە ھەندێک شوێنی کوردستان باوە، بەڵام ئەم وشەیە زۆرتر لە ناوچە تورکنشینەکانی ئازەربایجانی ئێران وەکوو تورکەکانی ئەردەبیل، زەنجان و وەرمێ بە کار دەچێت. تورکەکان لە ناوچەی زەنجان بە یەکەمین، دووەمین، سێھەمین و چوارەمین چوارشەممەی مانگی ڕەشەمە (لە فارسیدا: ئیسفەند) بەنۆرە دەڵێن موڵە، سوڵە، گوڵە و کوڵە. وشەی کوڵە لە زمانی تورکیی ئازەربایجانیدا بە واتای کۆنبوو و بەتەمەنە.[٦]
لە ھەندێک ناوچەی دیکەش وەکوو کاشان، گوندی موود لە دزاپی بەلۆچستانی ڕۆژاوا، نەوڕۆزاوا لە ئیلام، تووسرکان و ... ئەم ڕێوڕەسمە بەناوی چوارشەممەسووری لە دواھەمین چوارشەممەی مانگی سەفەر بەڕێوەدەچێت.[٦]
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چوارشەممە سووری تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |