لە ئاسایشی کۆمپیوتەردا، چوونەژوورەوە ئەو پرۆسەیە کە تاکێک بەھۆیەوە دەستی دەگات بە سیستەمێکی کۆمپیوتەر بە ناسینەوە و ڕەسەنایەتی خۆی. بڕوانامەی بەکارھێنەر بە شێوەیەکی گشتی جۆرێکە لە ناوی بەکارھێنەر و وشەی نھێنی ھاوتا،[١] و ئەم بڕوانامانە خۆیان ھەندێک جار بە چوونەژوورەوە ناودەبرێن.[٢] لە پراکتیکدا، سیستەمی پارێزراوی مۆدێرن زۆرجار پێویستیان بە فاکتەری دووەم ھەیە وەک پشتڕاستکردنەوەی ئیمەیڵ یان کورتەنامە بۆ ئاسایشی زیاتر. چوونەژوورەوەی کۆمەڵایەتی ڕێگە بە بەکارھێنەر دەدات کە ناسنامەی بەکارھێنەری ھەبوو لە خزمەتگوزاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەوە بەکاربھێنێت بۆ چوونە ژوورەوە یان دروستکردنی ئەکاونتێک لە ماڵپەڕێکی نوێدا. کاتێک کە پێویست بە دەستگەیشتن نەماوە، بەکارھێنەر دەتوانێت دەربچێت.