![]() | ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
چیڕۆکی شارستانییەتی (بە ئینگلیزی: The story of civilization) کتێبێکی ئینسایکلۆپیدیای مێژوویییە لە نووسینی فەیلەسوف و مێژوونووسی ئەمریکی ویل دیورانت و و ھاوسەرەکەی ئارێڵ دیورانت'ە، لە یانزە بەرگ پێکدێت کە باس لە گشت شارستانە مرۆیییەکان دەکات لە سەرەتاوە تاکو سەدەی نۆزدەھەم، بە ئارمانچ و ڕێبازی زانستی دادەنریت.
کتێبێکی ئینسایکلۆپیدیای فەلسەفەی مێژوویییە، نووسەرەکەی چەنەھا ساڵانی بەسەر بردووە لە نووسینی و تەواو کردنی و جەنەھا کتێبی لەو بارەیەوە خوێندبۆیەوە و لە جاریک زیاتر گەشتی بۆ جیھان کرد بەھۆی کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی کتێبەکەوە، وە ھەروەھا گوایە لە کۆتایی ھەر بەشێکدا ئامانجی بە سەرچاوە و بەڵگەکان کردووە، لەسەرەتادا ویستویەتی کە لە تەنھا پێنج بەش پێکبێت بەللام لە دوایدا بەھۆی لێکۆڵینەوەی زیاتر و زانیارە زیاتر بڕیارە داوە بیکات بە حەوت بەش، و ھەروەھا ئەم ژمارەیەشی تێپەراند بوو بە یانزە بەش، لە نووسینی بەردەوام بوو بۆماوەی چل ساڵ لە ساڵی ١٩٣٥–١٩٧٥ کتێبەکە خەڵاتی پۆڵیتەرزی بردۆتەوە (١٩٦٨).
![]() | ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |