"چیرۆکەکانی با سینگ سێ" | |
---|---|
ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
ژمارەی ئەڵقە(کان) | وەرزی ٢ ئەڵقەی ١٥ |
دەرھێنراوە لەلایەن | ئیسان سپۆڵدینگ |
کۆدی بەرھەمھێنان | ٢١٥ |
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ |
«چیرۆکەکانی با سینگ سێ» ئەڵقەی ١٥ی وەرزی دووەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە، شەش کورتەچیرۆکە دەربارەی چەند کارەکتەرێکی سەرەکی زنجیرەکەیە، کاتێک کارەکتەرەکان لە پایتەختی شانشینی زەوی، با سینگ سێ بە یەک دەگەن. وەک ئەڵقەیەکی تەواوکەری چیرۆکی ڕابردووی زنجیرەکە دەبیندرێت و سەرنجی لەسەر ڕووداوەکانی ئەو وەرزەی زنجیرەکە نییە.[١] بە کورتی چیرۆکەکانی «با سینگ سێ» سەرنجی لەسەر پەرەپێدانی کارەکتەرەکانە.[٢][٣][٤]
چیرۆکی یەکەم لەسەر کاتارا و تۆفە، چیرۆکێکیش تایبەتە بە ئایرۆ، کە یارمەتیدانیشتووانی با سینگ سێ دەدات، و سەردانی گۆڕی کوڕەکەی دەکات، کە لە شەڕی گرتنی شاری با سینگ سێدا گیانی لەدەستدا. چیرۆکی ئانگ باس لە یارمەتیدانی پاسەوانی باخچەی ئاژەڵان دەکات؛ و لە چیرۆکەکەی سۆکادا، سۆکا دەچێتە نێو پێشبڕکێیەکی ھایکوو. ھەروەھا ئەوەی زوکۆ، باس لە ململانێی نێوان زوکۆ و نەخۆشییەکەی دەکات. دوا چیرۆک دەربارەی مۆمۆیە کە بە دوای ئاژەڵە ونبووەکەی ئانگدا دەگەڕێت، بە ناوی ئاپا.[٥][٦]