چین یەکێک بوو لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨، لەھەمانکاتیش وڵاتی خانەخوێ بوو کە یارییەکانی لە ٨ تا ٢٤ی ئابی ٢٠٠٨ لە پەکین بەڕێوەچوو.[١] ٦٣٩ پێشبڕکێکار، بەشداریان لە ڕکابەرییەکانی ٣١ وەرزشدا کردووە. ٤٦٩ وەرزشوانی چین یەکەمجاریان بوو بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بکەن، ١٦٥ لە یارییەکانی دەتینا لە ٢٠٠٤، و ٣٧ لە یارییەکانی سیدنی لە ٢٠٠٠ بەشداریان کردبوو. ھەروەھا بەکۆکردنەوەی ٤٨ مەدالیای زێر و ١٠٠ مەدالیا لە کۆی گشتی مەدالیاکان بۆ یەکەمجار و کۆتا جار پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا.[٢]