نموونەیەک لە چەماوەیەکی سادە و داخراو
لە زانستی بیرکاریدا، چەماوە (بە ئینگلیزی: Curve) بریتییە لە خاڵگەلێک کە یەک خاڵی بزۆز، بێناوبڕ بەسەریاندا تێدەپەڕێت و پێکەوە دەیانلکێنێت.
سنوورەکانی کۆمەڵەی ماندێلبرۆت، وەکوو چەماوەیەکی داخراوە.
لە تۆپۆلۆژیدا، چەماوە بەم شێوە پێناسە دەکرێت:
وا دابنێ I ماوەیەک بێت لە ژمارە ڕاستەقینەکاندا (ژێرکۆمەڵێکی پێکەوەبەست لە
). ئەوا، چەماوەی
نەخشەیەکی بەردەوامە لە I بۆ X و بەم شێوە ھێما دەکرێت:
، لێرەدا
X بۆشایییەکی تۆپۆلۆژیکییە.
- بە چەماوەی
دەوترێ سادە ئەگەر بۆ ھەر x،y ێک لە Iدا:
- بە چەماوەی
دەوترێ داخراو یان ئەڵقە ئەگەر
و ئەگەر
. بە دەستەواژەیەکی تر چەماوەیەکی داخراو نەخشەیەکی بەردەوامە لە بازنەی
دا.
- بە چەماوەی داخراوی سادە چەماوەی جۆردەنیش دەوترێ. بەپێی تیۆرمی چەماوەی جۆردەن، ھەر چەماوەیەکی داخراو وەکوو C، ڕووتەختەکە دەکاتە سێ بەشی جیا، دەرەوە، ناوەوە و ڕووی چەماوەکە.
ڕووتەختە چەماوە بە چەماوەیەک دەوترێ کە تێیدا X بۆشاییی ئیقلیدسییە.
لە بۆشاییی مەتریکدا «درێژایی» چەماوەی
بەم شێوە پێناسە دەکرێت:

ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە
چەماوە تێدایە.