ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (ئەیلوول ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
چەک فینی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٣-٤-١٩٣١ |
نەتەوە | ئێرلەندی-ئەمریکی |
پیشە | خاوەنی گرووپی بازاڕکەرانی ئازاد لە باج |
چارڵز فرانسیس فینی (لەدایکبووی ٢٣ی نیسانی ١٩٣١)[١] خاوەنکار و خێرخوازێکی ئێرلەندی-ئەمریکییە کە سەروەتەکەی بە «گرووپی بازاڕکەرانی ئازاد لە باج» کۆکردەوە. ئەو دروستکەری دەزگای خێرخوازی ئەتڵەنتیکە، کە یەکێ لە گەورەترین دەزگا خێرخوازییە تایبەتەکانی دنیایە. فینی تەواوی سەروەتەکەی بەخشی بەنھێنی بۆ چەندین ساڵ بێ ئەوەی بھێڵێت کەس ناوی بزانێت یان ھیچ شتێک بکرێت بەناویەوە، تا لە کێشەیەکی بازرگانیدا ناچارکرا ناوی بزانرێت لە ١٩٩٧دا.[٢][٣]
لە ١٩٨٢دا، فینی دەزگای ئەتڵەنتیکی خێرخوازی دروستکرد، و لە ١٩٨٤دا، بەدزییەوە تەواوی پشکی ناو کۆمپانیاکە (DFS) کە بریتیبە لە ٣٨٫٧٥٪ی و ئەوکاتە بە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرا خستە سەر حیسابی دەزگا خێرخوازییەکە بێ ئەوەی بھێڵێت شەریکەکانیشی بزانن. چەندین ساڵ ئەم کاری خێرخوازی ئەکرد بێ ئەوەی ناوی بھێنرێت و بھێڵێت ناوی بزانرێت. زانکۆی کۆرنێڵ یەکەم و گەورەترین وەرگری خێرەکانی ئەم بووە کە زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری پێداون.
لە بەڵگەنامەیییەکدا[٤] باس لەوە دەکرێت کە فینی دەستی تەواوی ھەبووە لە گۆڕینی ئێرلەندا بۆ ئەو ناوبانگەی ئێستا ھەیەتی کە باج ھەڵگرێت لەسەر کۆمپانیا گەورەکانی دنیا تا بنکەکانیان بگوازنەوە ئەوێ. ئەویش بە گەشەپێدان بە کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە تا ئامادەکردنی بەڵگەنامییەکە نزیک ١٫٢ ملیار دۆلار بووە. ھەروەھا ڕاستەوخۆ کاریگەری ھەبووە لەسەر ئاشتکردنەوەی ھەردوو ئێرلەندای باکوور و باشوور، و ئامادەکاری بۆ سەردانی بەناوبانگی کلینتن بۆ ئێرلەندا لە ١٩٩٩دا.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)