ڕابردوو | |
---|---|
دەرھێنەر | ئەسغەر فەرهادی |
بەرھەمھێنەر | ئەلێکساندەر مالت گێی |
نووسەر | ئەسغەر فەرهادی |
ئەکتەران | بێرنس بژو ، عەلی موسەفا |
مۆسیقا | یۆلی گالپرین ، ئیڤن گالپرین |
وێنەگری سینەمایی | مەحمود کەلاری |
مۆنتاژ | جولێت وێڵفینگ |
ماوەی فیلم | ١٣٠ خولەک |
وڵات | فەڕەنسا ئیتاڵیا ئێران |
زمان | فارسی فەڕەنسی |
تێچوون | ٨ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١٠،٦ ملیۆن دۆلار |
ڕابردوو (بە فەڕەنسی Le Passé ) وە ( بە فارسی گذشته) فیلمێکی فەڕەنسیە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٣یە لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئێرانی ئەسغەر فەرهادیە بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی فیلمی کان نمایشکرا و توانی دوو خەڵات بەدەستبهێنێت ، عەلی موسەفا و بێرنز بژو و تاهر ڕەحیم نواندنکارەکانی ئەم فیلمەن ، فیلمی ڕابردوو وەکو نوێنەری وڵاتی ئێران نێردرا بۆ خەڵاتەکانی ئۆسکار دوای ئەوەی لە نێو دوازدە فیلمی دیکەدا هەڵبژێردرا و ڕکابەری سەرەکیشی فیلمی دەربەندی پەرویز شەهبازی بوو ، مەسعود کیمیایی دەرهێنەری ناوداری ئێران یەکێک بوو لە لیژنەی دیاریکاری نوێنەری ئێران بۆ ئۆسکار وتی : بابەتی فیلمی دەربەند بابەتێکی ئێرانیە بەڵام ڕابردوو فیلمێکی جیهانیە و پڕە لە دانایی سینەماتۆگراف[١]
پیاوێکی ئێرانی بە ناوی ئەحمەد لەسەر داوای هاوسەرەکەی بە ناوی مارین کە چوار ساڵ پێشتر لێێ جیابۆتەوە دەگەڕێتەوە فەڕەنسا ، ئەحمەد دواتر تێدەگات کە مارین دەیەوێت لەگەڵ کوڕێکی دیکە هاوسەرگیری بکات بە ناوی سەمیر کە کوڕێکی هەیە و ژنەکەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە ،
ئەحمەد و مارین بڕیاری جیابونەوە دەدەن و مارین لە دادگا بە ئەحمەد دەڵێ منداڵێکی لە سکدایە ، مارین دوو منداڵی دیکەی هەیە یەکێکیان ناوی لوسیەو ڕازی نییە بە هاوسەرگیری سێیەم جاری دایکی و بابەتی خۆکوژی خێزانی سەمیر وهۆکارەکانی ئەو ڕوداوە بابەتێکی سەرلێشێوێنەری فیلمەکەیە کە زۆر ئاڵۆزەو هەرجارەو پەنجەی تۆمەت و گومان ڕوی لە کەسێکە ، زۆرینەی بابەتە گرنگەکان لە ڕابردوودا ڕویان داوە بەڵام پشتگوێخستنی ڕابردوو بۆ کەسایەتیەکانی فیلمەکە سەختە و ناچارن بە دوای ڕاستیدا بچن[٢][٣]
بێرنس بژو ڕۆڵی مارین[٤]
تاهر ڕەحیم ڕۆڵی سەمیر
عەلی موسەفا ڕۆڵی ئەحمەد
پاولاین بارلت ڕۆڵی لوسی
بابەک کەریمی ڕۆڵی شەهریار
جانێ جەستن ڕۆڵی لیا
وڵات | داهات بە دۆلار |
---|---|
بەلجیکا | ٣٦٢،١٧٤ |
فینلەندا | ٨٩،٠٠٣ |
فەڕەنسا | ٧،٤٣٨،٩٥٩ |
یۆنان | ١٧٢،٢١١ |
ئیتاڵیا | ٤٠١،٠٣١ |
هندستان | ١٤٠،٤٠٨ |
پۆڵەندا | ٦٦،٣٥٠ |
ئێران | ١،١٣٣،٣٣٣ |
تێکڕا | ١٠،٢٥٥،٩٢٤[٥][٦] |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. (نیسان ٢٠١٧) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕابردوو (فیلم) تێدایە. |