ڕابیعەی عەدەوییە (١٠٠ک/٧١٧ز - ١٨٠ک/٧٩٦ز) نازناوی دایکی خێر ی لێنراوە و یەکێکە لە خوداپەرست و ئەولیا و عارفێکی ئیسلامی - سونی سۆفی بەناوبانگ، لە نێو سۆفیگەریشدا بە رابەری رێبازی عەشقی ئیلاھی دادەنرێت..
ناوی تەواوی رابیعەی کچی ئیسماعیلی عەدەویە کە کەسایەتیێکی دیاری عێراقی بووە، لە شاری بەسرە لە ساڵی ١٠٠ی کۆچی - ٧١٧ی زاینی لەدایکبووە، ھۆکاری ناونانی بە "رابیعە" لە پای ئەوە بووە کە ئەو چوارەمین کچی بنەماڵەکە بووە.
کاتێک کە رابیعە لە تەمەنی دە ساڵاندا بووە باوکی وەفاتی کردوە بۆیە ھەژاری و بێ نازی رووی لە بنەماڵەکەی رابیعە کردوە، بۆیە رابیعە و خوشکەکانی لە ژیانێکی پر لە ناحۆشی و تەنگ و چەڵەمەدا ژیاون، باوکی رابیعە لەدوای وەفاتی تەنھا "بەلەم"ێکی لەدوای خۆی بەجێھێشتبوو کە تاکە سەرچاوەی داھاتی ئەو خێزانە بووە بۆیە رابیعەی کچی ناچار بووە لە دوای باوکی بەردەوامی بەو کارە بدات و نان و بژێوی بۆ خوشکەکانی پەیدا بکات، ئەو گێرانەوەیە لەلایەن مێژوونوسی گەورەی سۆفی [[عەتتار]] ەوە دەگێردرێنەوە لە کتێبی (تەزکیرەتولئەولیا) دا.[١]
دواتر بەھۆی ئەوەی لە بەسرەدا قات و قری و وشکەساڵی دێت بنەماڵەکەی رابیعە بەسرە جێدێڵن ولەرێگادا لێک ون دەبن.. ئیدی زەمەن رابیعەی کچی چوارەم و خێزانەکەی لەیەک دەکات، بەو ھۆیەشەوە رابیعە بە تەنھایی و بێ کەسی دەمێنێتەوە.
رابیعەی عەدەوی جیاواز بووە لە سۆفیانی پێش سەردەمی خۆی کە تەنھا خەریکی زوھد بوون، بەڵکو ئەو بیرورای عەشقی ئیلاھی ھێنایەکایەوە و ماناێکی نوێ بۆ سۆفیگەری دارشت، عەشقێکی گەورە و مەزن و پر لە راستی بۆ خودای خۆی ھەبوو.. تەنھا ئامانج و بیری لای عەشقی ئیلاھی بوو..[٢]
رابیعەی عەدەوی لە تەمەنی ھەشتا ساڵیدا، لە ساڵی (١٨٠ک - ٧٩٦ز) کۆچی دوایی کردووە، و بەپێی سەرچاوەکان لە شاری قودس نێژراوە، لە وەڵاتی میصریشدا مزگەوتێک و سەراێکی بەناوەوەیە..[٤].
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕابیعەی عەدەوییە تێدایە. |