ڕالف باخشی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
پیشە | ئەکتەر، نیگارکێش، نووسەر، ئەنیمەیشن ساز، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٥٦–٢٠١٥ (ئەنیمەیشن ساز) –ئێستا (ھونەرمەند) |
ھاوسەر | ئیلاین باخشی |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
وێبگە | ralphbakshi |
ڕالف باخشی ئەنیمەیشن ساز و سینەماکار و نیگارکێشێکی ئەمریکییە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٣٨ لەدایک بووە، لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا، کەسایەتییەکی دیاری نێو جیھانی ئەنیمەیشن بوو. لە نێوان ساڵانی ١٩٧٢ و ١٩٩٤، دەرھێنانی نۆ فیلمی درێژی شانۆیی کردووە، کە زۆرینەیان دراما و فیلمی خەیاڵی بوون، کە پێنجیان خۆی نووسەرەکەی بووە. ھەروەھا بەشداری لە چەندین پڕۆژەی تەلەڤیزیۆنیدا کردووە وەک دەرھێنەر، نووسەر، بەرھەمھێنەر و ئەنیمەیشن ساز.
ڕالف باخشی لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٨ لە شاری حەیفا لە ئیسرائیل لەدایکبووە، لە بنەماڵەیەکی جوولەکەی قرمچاقان. لە ساڵی ١٩٣٩ خێزانەکەی کۆچیان کردوە بۆ ئەمریکا و لە گەڕەکی براونزڤل لە بڕۆکلین گەورە بووە. لەوێ باخشی سەرسام بووە بە ژینگەی شارەکە، لە منداڵیدا ئارەزووی لە پەڕتووکی کۆمیک بوو، زۆرجاریش لە زبڵدانەکاندا دەگەڕا بۆ دۆزینەوەی.[١]
بەگوێرەی چاوپێکەوتنێکی ساڵی ٢٠٠٩، ڕالف ڕایگەیاند: "خێرانەکەم زۆر ھەژار بوون، من بە جۆرێک گەورە بووم، کاتێک دراوسێکانم دەبینی پاشماوەی خواردن فڕێ دەدەنە نێو زبڵدانەکانەوە، چەند ساتێک دواتر ڕامدەکرد بۆ زڵبدانەکە تا لە خواردنەکەی ئەوان بخۆم"[٢]
لە بەھاری ساڵی ١٩٤٧ باوک و مامی باخشی بۆ دۆزینەوەی ھەلی کارکردن گەشتیان کرد بۆ واشنتۆن، تا دواتر لەوێ لە گەڕەکێکی ڕەشپێستەکان گیرسانەوە.[٣]
{{cite web}}
: Check date values in: |access-date=
و |archive-date=
(help)CS1 maint: bot: original URL status unknown (link)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕالف باخشی تێدایە. |