ڕانیە
Ranye دەروازەی ڕاپەڕین | |
---|---|
وڵات | کوردستان[١] عێراق |
قەزا | سلێمانی |
قەزا | قەزای ڕانیە |
بەرزایی | ٥٧٨ مەتر (١٬٨٩٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٢٥٧،٥٧٧ (٢٠٢٠) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی ناوەڕاست-موکریانی) |
• ئایین | سوننی (شافعی) |
ڕانیە شارێکە لە پارێزگای سلێمانی کە ناوەندی قەزای ڕانیەیە.[٢]شاری ڕانیە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان. قەزای ڕانیە هاوسنوور لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە باشورەوە دەریاچەی دوکان دەورە دراوە. ڕووبەری ڕانیە ٨٨٤ کیلۆمەتر دووجایە و چوار ناحیەی ڕانیە، چوارقوڕنە، بێتواتە، سەرکەپکان لەخۆدەگرێت.
لە ڕانیە ساڵانە ٩٠٠ بۆ ١٠٥٠ مل باران دەبارێت. لە ڕانیە چوار وەرز هەیە، کە دەریای ناوەڕاست کاریگەری لەسەرە. هاوین گەرم و وشکە، لە کاتێکدا زستان بە باران و بڕێکی کەم بەفر دادەبارێت. لەڕانیە زاراوەی موکری بەکار دێت کە ئەمەش هەمان زاراوەیە کە لە شاری مەهاباد بەکار دێت هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆ لە نێوانیان نییە
لەسەر ناوی ڕانیە چەندین بۆچوونی جیاواز ھەیە؛ بۆ نموونە لە قسەی پێشینانی شارەکەوە دەگێڕنەوە کە ناوی ڕانیە لە ڕانک و چۆخەوە ھاتووە! ڕانک و چۆخە جل و بەرگێکی ڕەسەنی کوردییە، گوایە شوانێک لە بەرزایییەکی قەندیلەوە ڕانکەکەی لێ بەربووە و بە ئاودا چووە، پاشان لە سەرچاوەی ئاوی (قولە) کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شاری ڕانیە دۆزراوەتەوە، بۆیە پێیان وایە ڕەنگە ناوی ڕانیە لەو ڕانکەوە ھاتبێت.[٣]
لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدە ڕانیە سەر بە ئەمارەتی بابان بووە، دواتر کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی میر محەممەدی ڕەواندز، و دواتر کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان. ڕانیە لە ساڵی ١٨٩٧وە سنجاقێکی سلێمانی سەر بە ئەیالەتی شارەزوور بووە کە ناوەندەکەی کەرکووک بووە. لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق، ڕانیە قەزایەکی سەر پارێزگای ھەولێر بووە و، لە ساڵی ١٩٥٧ خراوەتە سەر پارێزگای سلێمانی.
چەندین شوێنەواری مێژوویی لە دەڤەری ڕانیەدا ھەیە:
شاری ڕانیە لە سەردەمی نوێدا:
ھەروەھا یەکەم بڵاوکراوە لە ڕانیەدا لە ساڵی ١٩٤٢ بەناوی «بڵێسە» دەرچووە.
شاری ڕانیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی باشووری کوردستان و باکووری ڕۆژاوای شاری سلێمانی. ڕانیە دەکەوێتە باکووری چیای قەندیل، باشووری قەزای کۆیە، ڕۆژھەڵاتی قەزای پشدەر و ڕۆژاوای قەزای شەقلاوەوە. ناوەندی شاری ڕانیە سەرباری بە دەشتێکی بەپیت و فراوان بە چیا دەورە دراوە، و بەشی باکووری ئەو شارە بە چیای کێوەڕەش کە (١٢٠٠م) لە ئاست ڕووی دەریاوە بەرزە دەورە دراوە، و بەشی باشووری ڕۆژاوای بریتین لە چیاکانی حاجیلە و ماکۆک. لەنێوان ڕانیە و چوارقوڕنە، چیایەکی بچووک ھەیە کە جادەی پێدا دەڕوا بەناوی کلکەی کۆڵین؛ بەھەمان شێوە لە نێوان ڕانیە و قەڵادزێ کلکە چیایەک ھەیە بەناوی دەربەند؛ ئەمە جگە لە زێی دەربەند کە لایەکی ڕانیەی گرتووە. قەزای ڕانیە لە باشوورەوە بە چیای کۆسرەت و زێی بچووک، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە چیای ئاسۆس و چیای کۆلارە و لە ڕۆژاواوە بە چیای حەریر دەورە دراوە. ڕووبەری ناوەندی قەزای ڕانیە ٨کم٢دەکاتە (٣٢٠٠ دۆنم), پانتاییی قەزای ڕانیە ٨٨٤کم٢یە٠؛ دەشتی بیتوێنی ڕانیە کە یەکێکە لە دەشتە بەناوبانگەکانی کوردستان، بە دەشتێکی پان و بەرین دادەنرێت، درێژییەکەی (٣٠کم) و لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا، و پانیشی (٢٠–٣٠)کمدایە، ڕووبەرەکەی (٨٠٠کم٢) و بەرزیشی لە نێوان (٥٠٠–٦٠٠)کم دایە. ڕانیە (١٤٦کم) لە شاری سلێمانییەوە دوورە.[٤]
بەگوێرەی ئاماری سەرژمێریی بۆ ساڵی ٢٠٢٠، ژمارەی دانیشتووانی ناو شاری ڕانیە ١٠٧٬٨٣٣ کەسە، ھەروەھا بە بەگوێرەی ئاماری ساڵی ٢٠٢٠ی ئاماری پارێزگای سلێمانی کۆی گشتی دانیشتووانی قەزای ڕانیە بە ناحیەکانی چوارقوڕنە و سەرکەپکان و بێتواتە ٢٥٧٬٥٧٧ ھەزار کەسە. دانیشتووانی ڕانیە پەیڕەوی ئاینی ئیسلام دەکەن.[٥]
زانکۆی ڕاپەڕین یەکێکە لە زانکۆیەکانی باشووری کوردستان کە دەکەوێتە ڕانیە. ئەم زانکۆیە لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٠ دامەزراوە. کەمپی سەرەکیی زانکۆکە لە ڕانیەیە، و کەمپێکی دیکەشی ھەیە لە قەڵادزێ. ناوی زانکۆکە لە ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ ھاتووە کە لە ڕانیە سەری ھەڵدا. لە ئێستادا لە ٥ کۆلێژ و بەشێک پێکدێت کە ئەمانەن:
کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کە لە ٦ بەش پێکدێت:
کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، کە لە چوار بەش پێکدێت:
کۆلێژی پەروەردەی قەلادزێ تەنھا لە سێ بەش پێکدێت:
کۆلێژی زانست:
کۆڵیژی پەرستاری:
٨ گوند سەر بە ناوەندی قەزای ڕانیەیە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕانیە تێدایە. |