لە تۆڕەکاندا، ڕاوتینگ بریتییە لە پێواژۆی ھەڵبژاردنی ڕێچکە بۆ ناردنی ترافیکی تۆڕ پێڕا. ڕاوتینگ لە زۆرێک لە تۆڕەکاندا ئەنجام ئەدرێ، بۆ نموونە لە تۆڕی تەلەفۆن (سویچینگی خولگە)، لە تۆڕە ئەلەکترۆنیکەکانی داتا (وەک ئینتەرنێت) و، لە تۆڕەکانی گواستنەوەدا. ئەوەی لە پلەی یەکەما لەم وتارە گرنگیی پێ ئەدرێ ڕاوتینگ لە تۆڕە ئەلەکترۆنیکەکانی داتایە بە بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیای سویچینگی پاکەت.
لە تۆڕەکانی سویچینگی پاکەتدا، ڕاوتینگ بریتییە لە کاری دیاریکردنی ڕێگەی دەربازبوون بۆ ئەو پاکەتانەی کە ئەیانەوێ لە سەرچاوەکەیانەوە بەرەو دوایین شوێنی مەبەستیان بڕۆن بەڵام ھیچ ڕێگایەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان سەرچاوەکەیان و شوێنی مەبەستیاندا بوونی نییە؛ بۆیە ناچارن لە ژمارەیەک گرێی ناوبژییەوە تێپەڕن. گرێکانیش دەزگاکەلێکن وەکوو ڕاوتەر، پرد، دەرەڕێ، ئاگرەدیوار، یا سویچ. کۆمپیوتەرە سادەکانیش ئەتوانن کاری ڕاوتینگ بکەن بەڵام لەبەرئەوەی کە ڕەقەواڵەی ئەوان بۆ ئەو مەبەستە دروست نەکراوە لەوانەیە پێرفۆرمانسیان لە خوارەوە بێ. پرۆسەی ڕاوتینگ بۆ دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ڕێگەی شیاو سەیری زانیاریی ناو خشتەی ڕاوتینگ ئەکا. خشتەی ڕاوتینگ لە بیرگەی ڕاوتەرەکەدا ڕائەگیردرێ و ڕێگەی گەیشتن بە گەلەک تۆڕی جیاوازی تێدا دیاری کراوە.
شێوازەکانی ڕاوتینگ لە چۆنیەتیی بەدەستەوەدان و ڕادەستکردنی پەیامەکاندا (پاکەتەکاندا) جیاوازییان ھەیە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاوتینگ تێدایە. |