ڕاکشا باندھان

خوشکێک راکی بەدەستی براکەیەوە دەبەستێت
سەرۆکوەزیرانی گوجاراتی راکی بۆ سەرۆکوەزیرانی هیند نارێندا مۆدی دەبەستێت

راکشا باندهان یان ڕاکی، بۆنەیەکی ئایینی هیندووئیسمە. کەبەزۆری بەفیستیڤاڵ خۆشەویستی نێوان خووشک و برایان دادەنرێت.هاوکات لای هەندێک کەس ئەو کەلتوورە لەنێوان ئەو هاوڕێیانەش دەکرێت کەپەیوەندی نێوانییان وەک خوشک و برا وایە بەڵام خوشک و برای خوێن نین (واتە لەڕووی بایۆلۆجییەوە خوشک و برانین). جگە لە هیندوویسزمەکان هەریەکە لە پەیڕەوانی ئایینی جاینیزم و سیکیزمیش ئەو بۆنەیە دەکەنەوە. ئەم ئاهەنگە لە هیندستان بەزۆری ئەنجامدەدرێت لەگەڵ هیندووە ڕەسەنەکانی تەواوی جیهان. لەبەشی پاکستان زۆرتر پەیڕەوانی سیکیزم ئەنجامی دەدەن.