ئەزموونی گەنجی | ||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
٢٠٠٩–٢٠١٠ | زیبورگیا | |||||||||||
٢٠١٠–٢٠١٨ | ئەیاکس | |||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | ||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | |||||||||
٢٠١٨–٢٠٢٠ | ئەیاکسی لاوان | ٤٤ | (٨) | |||||||||
٢٠١٨–٢٠٢٢ | ئەیاکس | ٧٢ | (٧) | |||||||||
٢٠٢٢- | بایەرن میونشن | ٠ | (٠) | |||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | ||||||||||||
٢٠١٧–٢٠١٨ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا خوار ١٦ ساڵان | ٦ | (١) | |||||||||
٢٠١٨ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا خوار ١٧ ساڵان | ٤ | (٠) | |||||||||
٢٠١٨–٢٠٢٠ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا خوار ١٩ ساڵان | ٨ | (٠) | |||||||||
٢٠٢٠ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا خوار ٢١ ساڵان | ٤ | (١) | |||||||||
٢٠٢١- | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا | ١٠ | (١) | |||||||||
خەڵاتەکان
| ||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
ڕایان جیڕۆ گراڤنبێرچ (لەدایکبووی ١٦ی ئایاری ٢٠٠٢)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ھۆڵەندییە کە وەک یاریزانێکی ناوەندی یاری دەکات بۆ یانەی بۆندسلیگا بایەرن میونشن و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا.
گراڤنبێرچ لە ساڵی ٢٠١٠ چووە ئەکادیمیای لاوانی ئەیاکس و بەرەو ئاستەکانی تری لاوان ڕۆیشت.[١] لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٨، یەکەم خەڵاتی «عەبدولحەق نوری»ی وەرگرت، کە دەدرێت بە باشترین بەھرەی ئەکادیمیای ئەیاکس.[٢] لە ھەمان ڕۆژدا یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی لەگەڵ ئەیاکس واژوو کرد و کە ھەتا ساڵی ٢٠٢٣ بوو.[٣] گراڤنبێرچ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لەگەڵ لاوانی ئەیاکس ئەنجامدا لە بردنەوەی٥–٢ لە خولی پلە دووی ھۆڵەندی بەرامبەر دۆدرێخت لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٨.[٤]
گراڤنبێرچ یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ ئەیاکس لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەنجامدا، لە دۆڕاندنیان ٣–٠ لە خولی نایابی ھۆڵەندی بەرامبەر ئاییندھۆڤن.[٥] گراڤنبێرچ بوو بە لاوترین یاریزانی ئەیاکس کە لە تەمەنی ١٦ ساڵ و ١٣٠ ڕۆژیدا لە خولی نایابی ھۆڵەندا یاری کردبێت، کە ڕیکۆردی ١٦ ساڵ و ٢٤٢ ڕۆژ لەلایەن کلێرنس سیدۆرفەوە تێپەڕاند.[٦]
لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، گراڤنبێرچ یەکەم گۆڵی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆمارکرد لە بردنەوەی٣–١ لە بەرامبەر میدتیلاند لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١.[٧]
لە ١٨ی نیسانی ٢٠٢١، گراڤنبێرچ گۆڵی یەکەمی بردنەوەی ٢–١ تۆمار کرد لە بەرامبەر ڤیتێسێ لە یاری کۆتایی جامی ھۆڵەندا ٢٠٢١.[٨]
لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی بۆندسلیگا یانەیبایەرن میونشن واژوو کرد.[٩] بڕی ١٨ ملیۆن یۆرۆ درا بە ئەیاکس وەک گرێبەستەکە، لەگەڵ ٥ ملیۆن یۆرۆی تری زیادە کە بەپێی ئاست و ئەنجامەکان دەبەخشرێت.[١٠]
گراڤنبێرچ یاریزانێکی لاوانی نێودەوڵەتی ھۆڵەندایە، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا، نوێنەرایەتی ھۆڵەندای خوار ١٩ ساڵانی کرد لە یارییەکی دۆستانەدا کە ٤–١ دۆڕان بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئینگلتەرای خوار ١٩ ساڵان لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨.[١١]
ڕایان بانگھێشت کرا بۆ پێکھاتەی یەکەمی ھۆڵەندا لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.[١٢] یەکەم یاری ئەنجامدا لە ٢٤ ئازاری ٢٠٢١ لە یارییەکی پاڵاوتن بۆ جامی جیھانی لە دژی ھەڵبژاردەی تورکیا. لە ٦ حوزەیرانی ٢٠٢١، گراڤنبێرچ لە یارییەکی نێودەوڵەتی دۆستانەدا لە بەرامبەر جیۆرجیا گۆڵی تۆمار کرد کە ھۆڵەندا ٣–٠ یارییەکەی بردەوە.[٩][١٣]
گراڤنبێرچ لە ھۆڵەندا لەدایکبووە و لە ڕەچەڵەکی سوورینامە.[١٤] ھەروەھا برا گەورەی گراڤنبێرچ، بە ناوی دانزل گراڤنبێرچ وەک خۆی یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێیە.[١٥]
یانە | وەرز | خول | جام | کیشوەرەکان | ئەوانی تر | کۆی گشتی | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئاست | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | یارییەکان | گۆڵەکان | ||
لاوانی ئەیاکس | ٢٠١٨–١٩ | خولی پلە دووی ھۆڵەندی | ٢٧ | ٢ | - | - | - | ٢٧ | ٢ | |||
٢٠١٩–٢٠ | خولی پلە دووی ھۆڵەندی | ١٧ | ٦ | - | - | - | ١٧ | ٦ | ||||
کۆی گشتی | ٤٤ | ٨ | - | - | - | ٤٤ | ٨ | |||||
ئەیاکس | ٢٠١٨ ١٩ | خولی نایابی ھۆڵەندی | ١ | ٠ | ١ | ١ | ٠ | ٠ | سینەما | ٢ | ١ | |
٢٠١٩ ٢٠ | خولی نایابی ھۆڵەندی | ٩ | ٢ | ٢ | ١ | ١ | ٠ | ٠ | ٠ | ١٢ | ٣ | |
٢٠٢٠–٢١ | خولی نایابی ھۆڵەندی | ٣٢ | ٣ | ٤ | ١ | ١١ | ١ | - | ٤٧ | ٥ | ||
٢٠٢١ | خولی نایابی ھۆڵەندی | ٣٠ | ٢ | ٣ | ١ | ٨ | ٠ | ١ | ٠ | ٤٢ | ٣ | |
کۆی گشتی | ٧٢ | ٧ | ١٠ | ٤ | ٢٠ | ١ | ١ | ٠ | ١٠٣ | ١٢ | ||
بایەرن میونشن | ٢٠٢٢–٢٣ | بۆندسلیگا | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ١ | ٠ | ١ | ٠ |
تەواوی کاروانی وەرزشی | ١١٦ | ١٥ | ١٠ | ٤ | ٢٠ | ١ | ٢ | ٠ | ١٤٨ | ٢٠ |
تیمی نیشتیمانی | ساڵ | یارییەکان | گۆڵەکان |
---|---|---|---|
ھۆڵەندا | ٢٠٢١ | ١٠ | ١ |
کۆی گشتی | ١٠ | ١ |
زنجیرە | ڕێکەوتی | شوێن | یاری | بەرھەڵستکار | ئەنجامی کاتی گۆڵ | ئەنجامی کۆتایی | پاڵەوانێتی |
---|---|---|---|---|---|---|---|
1 | ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ | ھۆڵەندا | 5 | گورجستان | ٣–٠ | ٣٠ | دۆستانە |
ئەیاکس[١٨]
بایەرن میونشن
تاکەکەسی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕایان گراڤنبێرچ تێدایە. |
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)