پەڕگە:The Clown.jpg First edition | |
نووسەر | ھاینریش بۆل |
---|---|
وڵات | ئاڵمان |
زمان | ئاڵمانی |
بڵاوکەرەوە | Kiepenheuer & Witsch |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٦٣ |
جۆری کتێب | Print (Paperback) |
لاپەڕەکان | 303 pp |
ڕوانگەکانی گەپجاڕێک (بە ئەڵمانی: Ansichten eines Clowns)، ڕۆمانێکە لەلایەن ھاینریش بۆل نووسەری ئاڵمانی لە ساڵی ١٩٦٣ نووسراوە. ھاینریش بۆل بەھۆی نووسینی ئەم کتێبەوە خەڵاتی نۆبێلی وێژەی لە ساڵی ١٩٧٢ پێ بەخشرا.[١] ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٦ لەلایەن وویکش یاسنی دەرھێنەرێکی کۆماری چیک فیلمێک دەرچوو بە ھەمان ناوی ڕۆمانەکە.[٢]
چیرۆکەکە لە زمانی گەپجاڕێک بە ناوی ھانس دەگێڕدرێتەوە کە خۆشەویستەکەی کە ناوی مارییە، بەھۆی ئایینیەوە لێی جیا بۆتەوە و دەیھەوێت لەگەڵ پیاوێکی کاتۆلیکی بەناوی ھێربێرت زۆپفینێر ھاوسەرگیری بکات. بەم ھۆیەوە ھانس تووشی خەمۆکی بووە. ھانس ناتوانیت ماری لەبیر بکات، و بۆ لەبیربردنەوەی زامەکانی پەنای ھێناوە بۆ خواردنەوەی ئەلکۆڵ و پێی وایە تەنیا دوو شت دەرمانی زامەکانیەتی، ماری و ئەڵکۆڵ.
پاش بڵاوبوونەوەی کتێبەکە لە ساڵی ١٩٦٣، بەھۆی ڕوانگەی نەرێنی ڕۆمانەکە بەرامبەر کلێسای کاتۆلیک لەنێوان ڕۆژنامەوانان و چاپەمەنییەکان مشتومڕێک دروست بوو. ڕوانگەی ئازادیخوازانەی بۆل سەبارەت بە ئایین و پێشھاتە کۆمەڵایەتییەکان بووە ھۆی تووڕەیی پارێزکاران لە ئاڵمانیا.[٣] تەنانەت لە ساڵی ١٩٧٢، ڕۆژنامەوانە پارێزکارەکان ھێرشیان کردە سەر خەڵاتی نۆبێلی بۆل و وتیان ئەم خەڵاتە تەنیا بە ڕادیکالە چەپەکان و ئازادیخوازان بەخشراوە. [٣]
![]() | ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |