ڕووباری لیتانی درێژترین و گەورەترین و گرنگترین ڕووباری ستراتیژییە لە وڵاتی لوبنان لە ساڵی ١٩٤٩دا لیژنەی ئابووری نەتەوە یەکگرتووەکان بە "کلیلی داھاتووی لوبنان"ی زانی.
دانیشتوانی لوبنان سوودمەندن لە پڕۆژەکانی ئاودێری ڕووباری لیتانی؛ لە ڕۆژاوای بەعلبەک لە دۆڵی بیقاع سەرچاوەی گرتووە و لە باکووری شاری سووڕ دەچێتە دەریای ناوەڕاستەوە. درێژییەکەی ١٧٠ کم و لە لوبان سەرچاوە دەگرێت و ھەر لەوێ دەڕژێت. توانای ئاوەکە ساڵانە نزیکەی ٧٧٠ ملیۆن مەتر سێجایە، کە لەسەری پڕۆژە و لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوە بۆ سوودوەرگرتن لێی لە بەرھەمھێنانی وزەی کارەبای ئاویی و دابینکردنی ئاودێری و ئاوی خواردنەوە بۆ بیقاع و باشوور و کەناراوەکان، بە ئامانجی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و کارەبا و کەمکردنەوەی ئاوارەبوون و کۆچکردن.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «نهر الليطاني»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووباری لیتانی تێدایە. |