"ڕووبەندەکان" | |
---|---|
ئەڵقەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |
ژمارەی ئەڵقە(کان) | وەرزی ١ ئەڵقەی ٦ |
دەرھێنراوە لەلایەن | ڕۆسیان لیانگ |
چیرۆکەکە لەلایەن | ئوبا محەممەد مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
تێلیپلەی لەلایەن | برایان کۆنێتزکۆ ئێمیڵی کیم ھەنتەر ڕەیس |
مۆسیقای ھەڵبژێردراو | تاکیشی فوروکاوا |
کاتی بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ |
کات | ٥٦ خولەک |
"ڕووبەندەکان" ئەڵقەی شەشەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی نێتفلیکس، ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوایە، کە لەسەر بنەمای زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە (٢٠٠٥‒٢٠٠٨) لەژێر ھەمان ناودا، دروست کراوەتەوە.
ئەڵقەکە بەپێی وەرزی یەکەمی زنجیرە ڕەسەنەکە وەرگێڕدراوە، بە تایبەتی ئەڵقەی «ئەڤەتار ڕۆکو (کۆتایی زستان: بەشی دووەم)»، «زریانەکە» و «ڕۆحی شین». لەم ئەڵقەیەدا ئانگ دەچێتە نێو نەتەوەی ئاگرەوە و لەلایەن فەرماندەیی دەریاوانی، ژاو (کێن لیونگ) دەگیرێت، و دواتر لەلایەن کەسێکی ڕووبەندکراو (دەمامکدار) کە بە «ڕۆحی شین» ناسراوە، ڕزگار دەکرێت. ھەروەھا ئەڵقەکە چیرۆکی پاشڕووانی شازادە زوکۆی تێدایە، کە باس لەوە دەکات کە چۆن پەڵەکەی چاوی دروستبووە و بۆچی ئەرکی ڕاوکردنی ئەڤەتاری پێ سپێردراوە.[١] ئەڵقەکە ستایشی بینەرانی لێکرا و پێداچوونەوەی ئەرێنی ڕەخنەگرانی وەرگرت.[٢][٣][٤]