ڕووداوەکانی فەلووجە | |
---|---|
بەشێکە لە | شەڕی عێراق |
جێ | فەلووجە |
ڕووداوەکانی فەلووجە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی سەربازییە کە لە شاری فەلووجە کە یەکێکە لە شارەکانی عێراق سەر بە پارێزگای ئەنبار ڕوویاندا دوای لەشکرکێشی ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ڕووخانی حکوومەتی سەددام حوسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣دا، کە بریتی بوو لە سەپاندنی گەمارۆدانی شارەکە و ڕاگەیاندنی ئاشتی و ھێرشی چەکداری ئەمریکی و ھێرشی چەکداری ئەمریکی-عێراقی ھاوبەش کە لە کۆتاییدا شارەکە کۆنتڕۆڵ دەکەن. دوابەدوای ئەم ڕووداوانە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٠٣ بە ٢٠٠ کەس لە خەڵکی شارەکە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، کە بە شێوەیەکی توندوتیژی کۆتایی ھات چونکە ١٥ خۆپیشاندەر کوژران، ڕووداوێکی دیکەش کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە لە دەزگاکانی ھەواڵدا کاتێک ٤ بەڵێندەری کۆمپانیای بلاک واتەری ئەمریکی کوژران و تەرمەکانیان لە شەقامەکاندا ڕاکێشرا، دواتر لە ٣١ی ئازاری ٢٠٠٤دا لەسەر پردێک لە پەراوێزی شارەکە ھەڵواسران کە ڕووی لە ڕووباری فورات بوو.[١] [٢] [٣]
ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییە کە حکوومەتی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی فەلووجە لە دەستی داعش دەستیپێکردووە، لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٦ دەستیپێکردووە، دوای سێ مانگ لە گەمارۆدانی، لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێزە عێراقییەکان کۆنترۆڵی قایمقامییەتی فەلووجەیان ڕاگەیاند، لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ھێزەکان تەواوی فەلووجەیان لەژێر دەسەڵاتی داعش کۆنترۆڵکردەوە.[٤][٥][٦][٧][٨] [٩]
{{cite news}}
: |ڕێکەوتی سەردان=
پێویستی بە |ناونیشان=
ھەیە (یارمەتی)