ڕۆبێرت ئادلەر | |
---|---|
![]() کۆنتڕۆڵێکی زێنیس ئێلەکترۆنیکس کە ڕۆبێرت ئادلەر تێیدا خوێندوویەتی | |
لەدایکبوون | ٤ی کانوونی یەکەمی ١٩١٣ ڤیەننا، نەمسا |
مردن | ١٥ی شوباتی ٢٠٠٧ ئەمریکا |
نیشتەجێ | ئەمریکا |
نەتەوە | ئەمریکی، نەمسایی |
بواری زانستی | فیزیا |
شوێنی کار | زێنیس ئێلەکترۆنیکس |
شوێنی بڕوانامە | زانکۆی ڤیەننا |
ناسراو بە ھۆی | کۆنتڕۆڵی بێ تەل بۆ تەلەڤیزیۆنکۆنتڕۆڵی بێ تەل بۆ تەلەڤیزیۆن |
خەڵاتەکانی | مەدالیای ئێدیسۆن (١٩٨٠) |
ڕۆبێرت ئادلەر (بە ئینگلیزی: Robert Adler) لەدایکبووی نەمسایە و داهێنەرێکی ئەمریکییە، کە خاوەنی چەندین داهێنانە لە بواری ئێلکرۆنیدا.
ئادلەر لە ساڵی ١٩١٣ز لە ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا لەدایکبووە.[١][٢][٣] ئادلەر لە ساڵی ١٩٣٧ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە فیزیادا بەدەست هێناوە. لە دوای داگیرکردنی نەمسا لەلایەن ئەڵمانیای نازییەوە لە ساڵی ١٩٣٩، دکتۆر ئادلەر کە جولەکە بوو وڵاتەکەی بەجێهێشت. یەکەم جار گەشتی کرد بۆ بەلجیکا و پاشان بۆ ئینگلتەرا کە لەوێ بەهۆی ئامۆژگاری چەند هاوڕێیەکیەوە کۆچی کرد بۆ ئەمریکا.[٤] دوای کۆچ کردنی بۆ ئەمریکا دەستی بە کار کردن کرد لە زێنیس ئێلەکترۆنیکس لە بەشی توێژینەوە.