ڕۆبێرت ئایلەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕۆبێرت مایکل ئایلەر ٢ی ئازاری ١٩٨٥ نیویۆرک سیتی، نیویۆڕک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٩٧- تا ئێستا |
ڕۆبێرت ئایلەر (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٨٥) ئەکتەرێکی ئەمریکییە کەوا بە ڕۆڵی ئەی جەی سۆپرانۆ لە زنجیرەی The Sopranos دەناسرێتەوە کەوا لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ پەخشکراوە لەنێوان ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٧.
ئایلەر لە نیویۆرک ستی لەدایکبووە و بە ڕەچەلەک ئێرلەندیە.
ئایلەر لە گۆرانی Dope Hatی مێرلن مانسن لە ساڵی ١٩٩٥ دەرکەوت.[١]
لە نێوەندی ساڵێ ١٩٩٧، لە کۆمەڵێک ڕیکلامی تایبەت بە کۆمپانیای پیترا ھەتدا دەردەکەوێت. ھەروەھا لە بەشێکی بچووکی Saturday Night Liveیشدا دەرکەوتووە، بەڵام ھیچیان نەیانگەیاندە بەناوبانگبوون. دواتر لە ساڵی ١٩٩٨ توانی ڕۆڵی ئەی جەی سۆپڕانۆی کوڕی تۆنی سۆپرانۆ وەرگرێت لە زنجیرەی The Sopranos,[٢] کەوا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩–٢٠٠٧ لەسەر کەناڵی ئێچ بی ئۆ پەخشکرا. ئایلەر ھەرگیز نەچۆتە قوتابخانە بەڵکو لەڕێگای خوێندنی ماڵەوەوە فێربووە.[٢]
لە حوزەیرانی ٢٠٠١دا، ئایلەر بەھۆی دزینی شتومەک لە دوو گەشتیاری بەڕازیلی دەستگیرکرا[٣] ھەروەھا بەھۆی ھەڵگڕتنی ماددەی ماریوانا. لە دادگاییەکەیدا دانی بە تاوانەکانیدا و سزای سێ ساڵ چاودێریکردنی لەلایەن پۆلیسەوە خرایە سەر.[٤]
ئایلەر لە یانەیەکی پۆکەردا بوو لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥دا، کاتێک پۆلیس بەسەر یانەکەی دا، بەڵام ھیچ تۆمەتێکی لەسەر تۆمار نەکرا.[٥]
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆبێرت ئایلەر تێدایە. |