ڕۆبێرتا مێتسولا | |
---|---|
Roberta Metsola Tedesco Triccas | |
لەدایکبوون | Roberta Tedesco Triccas ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٥ ساڵ) سان جیلیان |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، دادوەر |
حیزب | Nationalist Party |
ھاوسەر | Ukko Metsola |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | https://robertametsola.eu |
پلە | ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠١٤–)، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠١٣–٢٠١٤)، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠١٩–)، Vice President of the European Parliament (٢٠٢٠–٢٠٢٢)، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠٢٢–٢٠٢٢)، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠٢٢–٢٠٢٤)، سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠٢٤–٢٠٢٧)، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا (٢٠٢٤–) |
ڕۆبێرتا مێتسولا تێدێسکۆ (بە ئینگلیزی: Roberta Tedesco Triccas) تریکاس سیاسەتمەدارێکی ماڵتایە و لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٢ەوە وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا کاردەکات. مێتسولا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٣ وەک نوێنەری ماڵتا بووە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا. لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وەک جێگری یەکەمی پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵبژێردرا. دوای کۆچی دوایی دەیڤید ساسۆلی لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، مێتسولا وەک سەرۆکی کاتی و دوای ھەفتەیەک وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵبژێردرا. ڕۆبێرتا مێتسولا گەنجترین کەسە کە ئەم پۆستە بەدەست ھێناوە. ھەروەھا سێیەم ژنە کە دوای سیمۆن وەیی (١٩٨٢–١٩٧٩) و نیکۆڵ فۆنتێن (١٩٩٩–٢٠٠٠) بۆ ئەو پۆستە ھەڵبژێردرا.
مێتسولا پارێزەرە و پسپۆڕی یاسا و سیاسەتی ئەورووپایە. وەک ھاوپێچی ھاوکاری یاسایی و دادوەری ماڵتا لە نوێنەرایەتی ھەمیشەیی ماڵتا لە یەکێتی ئەورووپا کاری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٣ ڕاوێژکاری یاسایی نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بووە بۆ کاروباری دەرەوە و کاروباری ئاسایش.[١]
ڕۆبێرتا مێتسولا لایەنگری سیاسەتەکانی دژە لەباربردنی منداڵە.[٢] بەڵام پشتگیری لە مافی کەمینە سێکسییەکان و گرووپە ئێڵ جی بی تییەکان دەکات.[٣] مێژووی دەنگدانی بە مافی زاوزێی ژنان ڕەخنەی زۆری لێکەوتەوە. لە ساڵی ٢٠١٥دا مێتسولا پەیوەندی بە نوێنەرانی دیکەی ماڵتا لە یەکێتی ئەورووپا کرد و ڕای گەیاند کە ئەوان «بە دڵنیایییەوە دژی لەباربردنی منداڵن».[٤] دوای ئەوەی وەک سەرۆکی کاتی پەرلەمانی ئەورووپا ھەڵبژێردرا، ڕای گەیاند کە ڕازییە لەگەڵ لەباربردنی منداڵ بە شێوەیەکی سەلامەت وەک مافێکی مرۆڤ.[٥]
{{cite web}}
: |دوایین=
has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆبێرتا مێتسولا تێدایە. |