ڕۆبێرتۆ مارتینێز | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | Balaguer، ئیسپانیا | ١٣ی تەممووزی ١٩٧٣
ناوی خوازراو | Robert، Bob، Robbie |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی کەتەلۆنی، زمانی ئیسپانی، زمانی ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football manager |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست |
Coach of sports team | Swansea City A.F.C.، Wigan Athletic F.C.، ئێڤەرتۆن، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلجیکا |
وەرزش | تۆپی پێ |
ڕۆبێرتۆ مارتینێز مۆنتۆلیو لەدایکبووی ١٣ی تەمموزی ١٩٧٣، ڕاهێنەری پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە و پێشتر یاریزانی پیشەگەربوو و لە ئێستادا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگالە .
مارتینێز وەک یاریزانێکی ناوەڕاست یاری کردووە ، یەکەم یاری ڕکابەریی خۆی بۆ تیپی لاوانی یانەکە ئەنجامداوە کاتێک تەمەنی نۆ ساڵ بووە. لە هەموو ئاستەکانی تۆپی پێی لاوان بۆ یانەکە یاری کردووە پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بچێتە ڕیاڵ زاراگۆزا. [١] لە یانەی ڕیال زاراگۆزا نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەستهێناوە . ساڵێک لە یانەی سی ئێف بالاگێری خولی خوارەوە بوو، پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یانەی ویگان ئەتلەتیکی خولی پلە سێی ئینگلیزی واژۆ بکات. بەهۆی ئەوەی بووە بەشێک لە تیپێکی بچووکی ئیسپانی لە یانەکەدا کە بە "سێ ئامیگۆ" ناسراوە شانبەشانی خیسۆس سێبا و ئیسیدرۆ دیاز ، بۆ ماوەی شەش ساڵ یاریزانێکی ئاسایی تیپی یەکەم بووە، ئەمەش درێژترین ماوەی بووە کە لە یەکێک لە یانەکاندا بەسەری بردووە، نازناوی خولی پلە سێ و جامی خولی بەدەستهێنا. پاشان ڕووی لە یانەی مازەروێڵی سکۆتلەندی کرد، دواتر ڕووی لە یانەی والساڵ کرد، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ پەیوەندی بە یانەی سوانزی سیتی بکات. بووە کاپتنی یانەکە و یارمەتی تیپەکەی دا بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٥ سەرکەوتن بۆ خولی یەکەم بەدەستبهێنێت. لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕووی لە شاری چێستەر سیتی کرد، و دیسانەوە هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە کاپتن.
دواتر لە ساڵی 2009 وەک ڕاهێنەر پەیوەندی بە یانەی ویگان ئەتلەتیکەوە کرد و یارمەتی یانەکەی دا بۆ ماوەی سێ وەرزی لەسەریەک لە دابەزین دوور بکەوێتەوە. لە وەرزی چوارەمدا ویگان دابەزی ، بەڵام لە ساڵی 2013 جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا. لە کۆتایی ئەو وەرزەدا بووە بەڕێوەبەری یانەی ئێڤەرتۆن و لە یەکەم وەرزیدا لە یانەکەدا پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا. لە مانگی ئایاری ٢٠١٦ وەک ڕاهێنەری یانەکەیان لە پلەی ١٢ دوورخرایەوە، لە مانگی ئابی ٢٠١٦ بووەتە ڕاهێنەری بەلجیکا. مارتینێز ڕێنمایی کرد بۆ پلەی سێیەم لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨, باشترین پێگەی خۆیان لەم پێشبڕکێیەدا، هەروەها پلەی یەکەمی بۆ بەلجیکا لە ڕیزبەندی جیهانی فیفا لە 2018 تا 2022 بەدەستهێنا. دوای جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ دەستی لە کاری ڕاهێنەرایەتی بەلجیکا کشاندەوە . لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ وەک ڕاهێنەری پورتوگال دەستنیشانکرا.
ڕیاڵ زاراگۆزا
ویگان ئەتلەتیک
سوانزی سیتی
تاکە کەسی
سوانزی سیتی
ویگان ئەتلەتیک
بەلجیکا
تاکە کەسی