ڕۆحنامە

ڕۆحنامە
سەرناوRuhnama
چەشننرخی نەزانراو
دانەرSaparmurat Niyazov
بڵاوکەرەوەTurkmen State Publishing Service
وڵاتی بنەڕەتتورکمانستان
زمانزمانی تورکمانی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١

ڕوحنامە (تورکمانی:)، دوو بەرگی کتێبێکە کە لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠٠٦ لەلایەن ساپارمرات نیازۆڤ سەرۆکی تورکمانستانەوە نووسراوە. بەنیازبوو وەک ئامرازێکی پڕوپاگەندەی دەوڵەت و جەختکردنەوە لەسەر بنەمای نەتەوەیی تورکمانی خزمەت بکات.[١]

ڕوحنامە بە شێوەی ھەنگاو بە ھەنگاو بە کلتوری تورکمانی ئاشنا کرا. نیازۆڤ یەکەم جار دانەی لە قوتابخانە و پەرتوکخانە نەتەوەیییەکان دانا بەڵام لە کۆتاییدا بوو بە پەرتوکێک کە ھەموو ھاووڵاتیانی تورکمانستان ناچارکران بیخوێنە تا گەیشتە ئەو ڕادەیەی بوو بە پەیرەوی قوتابخانەکان و زانکۆکان تەنانەت بوو بە مەرج بۆ پێدانی مۆلەتی شوفێری لە تورکمانستان.[٢] دوای مردنی نیازۆڤ لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ناوبانگی بەرز مایەوە ھەرچۆنێک بێت لەم چەند ساڵەی دواییدا کاتێک گوربانگولی بێردیموحەمیدۆڤ بوو بە سەرۆکی تورکمانستان پەرتوکەکە لە پەیرەوی قوتابخانە گشتییەکان و زانکۆکان لادران.[٣]

پەڕگە:Ruhnama cover.jpg
بەرگی پێشەوەی پەرتوکەکە

پێشینە

[دەستکاری]

بە درێژایی سەدەکان داستانەکان چەندین ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵکانی ئاسیای ناوەڕاست. حوکمڕانانی پێش مۆدێرنی ئەم ھەرێمانە زۆرجار دەقەکەیان دەگونجاند و پەیوەندیان لە نێوان خۆیان و داستان پەرستەکان دروست دەکرد، بۆ ئەوەی ڕێگایەک بدۆزنەوە تا ماف بەخۆیان بدەن لە دەرکردنی فەرمانێکی نابەجێ.[٤]

ستالین ئەم داستانانەی بە «گوماناوی سیاسی» زانیبوو و پێی وابوو توانای وروژاندنی ھەستی نەتەوەپەرستی لەنێو جەماوەردا ھەیە بۆیە تا ساڵی ١٩٥١–١٩٥٢ نزیکەی ھەموو داستانە گرنگەکانی تورکمانی قەدەغەکرد.[٥]

نیازۆڤ وا دیارە دیدێکی پێغەمبەرانەی پێگەیشت کە باوباپیرانی تورکمانی لە ڕێگەیەوە ھانیان دا کە تورکمانەکان بەرەو «ڕێبازی زێڕینی ژیان» ببات یەکەم ڤێرژنی ئەم داستانانەی لە ساڵانی ١٩٩٠کان بڵاوکردەوو بەڵام بە زوویی ھەمووی کۆکردەوە و لەناوی بردن چونکە ھیچ لە پێشبینییەکانی نیازۆڤی جێبەجێ نەکرد. بۆیە لە سەرەتای نیسانی ساڵی ١٩٩٩ەوە سەرلەنوێ بەپێی ئارەزوو و ویستی خۆی بەسەر پەرتوکەکە داچوویەوە، کە نیازۆڤ ڕای گەیاند کە ڕوحنەما دەبێتە دووەمین دەقی دیاری تورکمانەکان، دوای قورئان.[٦]

پەڕگە:Ruhnama cover.jpg

یەکەم بەرگ لە کۆتایدا لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ بڵاوکرایەوە. لە ١٨ی شوباتی ٢٠٠١ لە ١٠یەمین کۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەنجومەنی دەوڵەتی پیرانی تورکمانستان و ئەنجومەنی نیشتمانی وەک دەستووری وڵات پەسندکرا. لە ئەیلوولی ٢٠٠٤دا نیازۆڤ بەرگی دووەمی دەرکرد، کە ساڵێک دواتر بڵاوکرایەوە، بە تەواوی مەبەستی خۆی تێخستبوو بۆ ئەوەی کاریگەری تەواوی خۆی بخاتە سەر نەتەوەکەی لە بوارەکانی ھونەر و زانستدا.[٧][٨]

ڕەخنەگران ڤیکتۆریا کلێمێنت و ڕیکاردۆ نیکۆڵۆسی گومانیان خستە سەر پەرتوکەکە لەوەی کە کارەکە بە تارمایی نووسراوە.[٩]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

کتێبی سەوز (قەزافی)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «A dictator's guide to the universe». the Guardian (بە ئینگلیزی). ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Bouma، Amieke (2011). «Turkmenistan: Epics in Place of Historiography». Jahrbücher für Geschichte Osteuropas. 59 (4): 559–585. ISSN ٠٠٢١-٤٠١٩. {{cite journal}}: نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی)
  3. ^ https://www.denverpost.com/entertainment/ci_5997314 ٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Peyrouse، Sebastien (2012)، «Culture and Religion: The Issues of Reconstruction»، Turkmenistan: Strategies of Power, Dilemmas of Development، Routledge، doi:١٠.٤٣٢٤/٩٧٨١٣١٥٦٩٨٥٧١-١٤/culture-religion-issues-reconstruction-sebastien-peyrouse، ژپنک ٩٧٨-١-٣١٥-٦٩٨٥٧-١، لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە {{citation}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی)
  5. ^ Kuru، Ahmet T (2002-03-01). «Between the state and cultural zones: Nation building in Turkmenistan». Central Asian Survey. 21 (1): 71–90. doi:١٠.١٠٨٠/٠٢٦٣٤٩٣٠٢٢٠١٢٧٩٥٥. ISSN ٠٢٦٣-٤٩٣٧. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ «The cult of the Turkmen leader» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «Project MUSE - Learning to Become Turkmen». muse.jhu.edu (بە ئینگلیزی). لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 635:attempt to compare nil with number.
  9. ^ Nicolosi، Riccardo (0). «Saparmyrat Niyazov's Ruhnama». Tyrants Writing Poetry (بە English): 232–249. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)