ڕۆدجاریگ واتاناپانیت | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | Mae Hong Son، تایلەند | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧
پیشە | بەرگریکاری مافی مرۆڤ |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا |
ڕۆدجاریگ واتاناپانیت ژنە چالاکوان و کتێب فرۆشی تایلەندییە. ئەو ھاو دامەزرێنەری ڕێکخراوێکە بۆ بڵاوکردنەوەی دیموکراسی و بیری ئازاد لە ناوچەکەی خۆی.[١] ڕۆدجاریگ واتاناپانیت لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٢]
ئەو لە زانکۆی پیاپ بەشی بەڕێوەبردنی کاری تەواو کردووە.[٣] بەر لەوەی کار لەسەر بڵاوکردنەوە ھۆشیاری لەسەر دێموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین بکات، ئەو خەریکی کۆکردنەوەی ھاوکاری داریی بوو بۆ کاری ژینگەدۆستی و چاندنی درەخت.[٤] بۆ ئەوەش لەگەڵ دامەزراوە و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان کاری کردووە.[٥] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١١، لە زانکۆی چایناگ مای کتێبفرۆشییەکی کردەوە. لە ساڵی ٢٠١٤، لەدوای سەرکەوتنی کودەتایەک لە تایلەنند، ئەوا حکوومەتی سەربازی ناچاری کرد کە کتێبخانەکەی دابخات.[٦] ئەو باناچاری لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەوا واژووی لێوەرگیراوە بۆ ئەوەی چیتر بەشداریی و چالاکی سیاسیی نەکات.[٤] دوای ساڵێک کتێبخانەکەی کردەوە.[٧]
{{پۆلی کۆمنز))