ڕۆدریگۆ

ڕۆدریگۆ
ئەزموونی گەنجی
٢٠١١–٢٠١٧ سانتۆس (لاوان)
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٧–٢٠١٩ سانتۆس ٤١ (٩)
٢٠١٩– ڕیاڵ مەدرید ١٠٤ (١٣)
٢٠١٩ یانەی کاستیای ڕیال مەدرید ٣ (٢)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٧–٢٠١٨ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل(خوار ١٧)بەڕازیل خوار١٧ ٤ (٣)
2018–2019 Brazil U20 10 (3)
2019– Brazil U23 6 (1)
2019– Brazil 13 (1)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of 23:18, 2 May 2023 (UTC).

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of 23:04, 25 March 2023 (UTC)

ڕۆدریگۆ سیلڤا دی گۆس (بە پۆرتۆگالی بەرزایلی: [ʁoˈdɾigu ˈsiwvɐ dʒi gɔjs] ;[١] لەدایکبووی ٩ی کانوونی دووەمy ٢٠٠١)، بە سادەیی بە ڕۆدریگۆ ناسراوە، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕازیلییە و وەک ھێرشبەر بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و ھەڵبژاردەی بەڕازیل یاری دەکات.

ژیانی وەرزشی یانەکان

[دەستکاری]

لەگەڵ سانتۆس

[دەستکاری]
ڕۆدریگۆ لە ساڵی ٢٠١٨

ڕۆدریگۆ لە شاری ئۆساسکۆ لە ویلایەتی ساوپاولۆ لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١١ لە تەمەنی دە ساڵیدا پەیوەندی بە یانەی لاوانی سانتۆسەوە کردووە، سەرەتا لە تیپی فوتساڵدا دانراوە پاشان لە مانگی ئازاری ٢٠١٧، لەگەڵ یاریزانی ئاسایی تیپی یەکەم لە پیرۆ بۆ یارییەکی جامی لیبرتادۆرێس بەرامبەر سپۆرتینگ کریستاڵ، لەلایەن بەڕێوەبەری یانەکەوە دۆریڤاڵ جونیۆر بانگھێشتکرا بۆ تیپی یەکەم بۆ تەواوکردنی مەشقەکان.[٢]

لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

[دەستکاری]

لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ سانتۆس گەیشتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی یاریزان ڕۆدریگۆ بۆ یانە شاھانەیییەکە، دواتر یاریزانە لاوەکەی سانتۆس لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ پەیوەندی بە لۆس بلانکۆسەوە کرد و تا ساڵی ٢٠٢٥ گرێبەستی لەگەڵدا واژوو کرد[٣][٤] ئەو بڕە پارەیەی کە لەسەری ڕێککەوتن ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بووە.[٥][٦]

لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩، ڕۆدریگۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ تیمەکەدا ئەنجامدا و توانی یەکەمین گۆڵی خۆی لە خولەکەدا بەرامبەر ئۆساسۆنا تۆمار بکات،[٧] دواتریش یەکەم ھاتریکی خۆی تۆمارکرد لە ٦ی تشرینی دووەم ئەسیستێکی بۆ یانەکەی دا کە تەمەنی ١٨ ساڵ و ٣٠١ ڕۆژ بوو، بەرامبەر گالاتاسارای لە وەرزی ٢٠١٩–٢٠ی چامپیۆنزلیگدا کە یارییەکەیان بە ئەنجامی ٦–٠ بردەوە،[٨] ڕۆدریگۆ دووەم لاوترین یاریزانە تا ئێستا ھاتریکی لەم پێشبڕکێیەدا تۆمارکردبێت، ھاوکات یەکەم یاریزانە کە لە سەدەی بیست و یەکەمدا لەدایک بووە و لە پاڵەوانێتییەکەدا گۆڵ تۆمار بکات،[٩] لە وەرزی یەکەمیدا توانی ١٩ یاری ئەنجام بدات، لەکاتێکدا تەنھا دوو گۆڵی تۆمارکرد، چونکە ڕیال مەدرید نازناوی لالیگای ٢٠١٩–٢٠ی بەدەستھێنا،[١٠] لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ڕۆدریگۆ گۆڵی بردنەوەی تۆمارکرد بە ئەنجامی ٣–٢ لە ئینتەرمیلان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠–٢٠٢١.[١١]

لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢، دوای ئەوەی وەک یاریزانێکی یەدەگ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠٢١–٢٢ بەرامبەر چێڵسی ھاتە ناو یاریگا، بە لێدانی سزا گۆڵی تۆمارکرد و یارییەکەی گەیاندە کاتی زیادکراو، دواتریش کەریم بنزیمە گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد، بەمەش ڕیاڵ مەدریدی سەرخست بۆ قۆناغی پێش کۆتایی،[١٢] لە ٣٠ی نیسان، ڕۆدریگۆ یارمەتیدەرێکی باشی یانەی ڕیاڵ مەدرید بوو بۆ بەدەستھێنانی ٣٥ھەمین نازناوی لالیگا، دوای ئەوەی دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 4-0.[١٣] لە ٤ی ئایاردا لەکاتێکدا لە یاریی چووندا بە ئەنجامی ١–٠ دۆڕابوون، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی (٣–٥ بە کۆی گشتی)یارییەکەیان بردەوە، کاتێک توانی دوو گۆڵ لە نێوان خولەکەکانی ٨٩ و ٩١ تۆمار بکات و ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکەی نارد بۆ کاتی زیادکراو، دواتریش لە کاتی زیادکراودا کەریم بێنزیما بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد و یارییەکەیان بە ئەنجامی ٣–١ بردەوە، بەمەش یانەی ڕیال مەدرید توانی بە کۆی گشتی ٦–٥ گۆڵ سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی بەرامبەر لیڤەرپوول و لە کۆتاییدا پاڵەوانێتییەکە بباتەوە.[١٤][١٥] دوای بردنەوەی گۆڕانکاری بەرامبەر سیتی و بەشدارییەکانی دیکەی بردنەوەکانی ئەم دوایییە لە کۆتا خولەکدا، کاریگەرییەکانی ڕۆدریگۆ لەسەر تیپەکە ستایش کرا سەرەڕای تەمەنی گەنجی و بە خێرایی بوو بە پاڵەوانێکی نوێ لە مەدرید.[١٦]

دەستکەوتەکان

[دەستکاری]

لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «How to pronounce Rodrygo Goes». Forvo. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ «Na mira europeia, jogador de 16 anos faz treinos no profissional do Santos» [In the European sight, 16-year-old player does training at Santos' first team] (بە پورتوگالی). Lance!. ١٠ی ئازاری ٢٠١٧. لە ١٦ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «Official Announcement: Rodrygo Goes». Real Madrid C.F. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  4. ^ «Nota oficial» [Official announcement] (بە پورتوگالی). Santos FC. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٩ی تەممووزی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ «Real Madrid transfer news: €45 million deal agreed for Santos wonderkid Rodrygo». Goal.com. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «Santos striker Rodrygo signs for Real Madrid until 2025». Sport. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  7. ^ «Rodrygo becomes Real Madrid's first 21st century scorer». Marca. Spain. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  8. ^ «Rodrygo makes Champions League history with quickfire Real Madrid double». Goal.com. ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ «Rodrygo scores perfect hat-trick in Real Madrid UCL rout». as.com. ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ «Real Madrid win the longest LaLiga Santander season». Marca. Spain. ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ «Real Madrid 3–2 Inter Milan». BBC Sport. ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.
  12. ^ «Real Madrid 3–2 Chelsea». BBC Sport. ١٢ی نیسانی ٢٠٢٢.
  13. ^ «Real Madrid 4–0 Espanyol». BBC Sport. ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢.
  14. ^ «Real Madrid in final after Rodrygo and Karim Benzema stun Manchester City». The Guardian. ٤ی ئایاری ٢٠٢٢.
  15. ^ «La Decimocuarta!». Real Madrid C.F. – Web Oficial. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
  16. ^ «Rodrygo is the silent assassin who drips with Madrid's terrible purpose». Planet Football. ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢.
  17. ^ «Real Madrid win 2019/20 LaLiga Santander». LaLiga. ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  18. ^ Westwood، James (٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢). «Real Madrid clinch 35th La Liga title with four games to spare after victory over Espanyol». Goal.com. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  19. ^ «Real Madrid win the Supercopa from the spot». Marca. Spain. ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  20. ^ Mctear، Euan (١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢). «Modric and Benzema fire Real Madrid to the Supercopa title». Marca. لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  21. ^ «Champions League final: Vinícius Júnior scores only goal as Real Madrid deny Liverpool again». UEFA.com. Union of European Football Associations. ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  22. ^ «Real Madrid 2–0 Eintracht Frankfurt: Five-star Madrid triumph in Helsinki». UEFA.com. Union of European Football Associations. ١٠ی ئابی ٢٠٢٢. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  23. ^ «Vinicius and Valverde dazzle as five-star Madrid conquer». FIFA. ١١ی شوباتی ٢٠٢٣. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

داڕێژە:Brazil squad 2022 FIFA World Cup