ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە | |
---|---|
بە فەرەنسی: Rose Francine Rogombé | |
لەدایکبوون | ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٤٢ Lambaréné، گابۆن |
مردن | ١٠ی نیسانی ٢٠١٥ Villejuif، فەڕەنسا | (٧٢ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Rose Francine Allela Etomba |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر |
پۆستەکان | President of Gabon |
پەروەردە | Nancy-Université |
ئەندامی حیزبی | Gabonese Democratic Party |
خەڵاتەکان | Commander of the Legion of Honour |
ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە (Rose Francine Rogombé؛ ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٤٢ - ١٠ی نیسانی ٢٠١٥) ژنە سیاسەتوانی گابۆنییە، ئەو لە ماوەی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ تاوەکوو ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، بە وەکالەت بووە سەرۆکی گابۆن، ئەمەش دوابەدوای مردنی سەرۆکی کۆچکردوو و دەسەڵاتدارە درێژخایەنەکەی عومەر بۆنگۆ بوو.[١][٢] ڕۆز پارێزەر و ئەندامی پارتی دیموکراتی گابۆنی بوو (PDG).[٣] ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە یەکەم ژنە لە گابۆن کە پلەی سەرۆکایەتی لە ئەستۆ بگرێت.
ڕۆز فڕانسین ڕۆگۆمبە لە ڕۆژی ١٠ی نیسانی ٢٠١٥، لە نەخۆشخانەیەکی شاری پاریس، فەڕەنسا لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد، لە کۆتا ڕۆژەکانی ژیانی لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری پزیشکی دەکرا.[٤][٥]