ڕۆز کریستیانە ڕاپۆندا | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | لیبرێڤیل، گابۆن | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٤
پیشە | فەرمانبەری حکوومی، سیاسەتوان |
پۆستەکان | سەرۆکی شارەوانی، Premier ministre du Gabon، Minister of Finance and Economy |
ئەندامی حیزبی | Gabonese Democratic Party |
نەژاد | Mpongwe people |
ڕۆز کریستیانە ڕاپۆندا (Rose Christiane Raponda؛ لە دایکبووی ١٩٦٤) کەسایەتی سیاسەتوانی گابۆنییە، ئەو لەوەتەی ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ بووەتە سەرۆک وەزیرانی گابۆن، بەمەش بووەتە یەکەم سەرۆک وەزیراننی وڵاتەکەی.[١] بەر لەوەش لە ماوەی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ تاوەکوو ١٢ی شووباتی ٢٠١٩ لە پۆستی سەرۆکی شارەوانی لیبرێڤیل بوو.[٢]
ڕۆز کریستیانە ڕاپۆندا لە ساڵی ١٩٦٤ لە شاری لیبرێڤیل لە دایکبووە.[٣] ئەو سەر بە گرووپی ڕەگەزی مپۆنگوییە.[٤] ئەو بڕواننامەی لە ئابووری و دارایی گشتی بەدەستهێناوە لە پەیماننگای ئابوور و دارایی لە گابۆن.
ئەو لە ماوەی ١٢ی شووباتی ٢٠١٩ تاوەکوو ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ بووەتە وەزیری بەرگری گابۆن. ئەو لە ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٤ لە پلەی وەزیری ئابووری و دارایی گابۆن بووە.[٥][٦] لە ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٩، سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی گابۆنی کردووە.[٧][٨]