ڕۆسالیا ئەرتیاگا | |
---|---|
بە ئیسپانی: Rosalía Arteaga | |
![]() | |
لەدایکبوون | کوێنکا، ئێکوادۆر | ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٦
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر، نووسەر |
پۆستەکان | Vice President of Ecuador، President of Ecuador |
پەروەردە | University of Cuenca، Pontificia Universidad Católica del Ecuador |
ئەندامی حیزبی | Social Christian Party، Q56192567، Q56682892 |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | لیبرالیزم |
ڕۆسالا ئەرتیاگا سیرانۆ (Rosalía Arteaga؛ لە دایکبووی ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٦) ژنە پارێزەر، نووسەر و سیاسەتوانی ئیکوادۆرییە.[١] ئەو لە ماوەی ٩ی شووباتی ١٩٩٧ بۆ ١١ی شووباتی ١٩٩٧، بووە سەرۆکی ئیکوادۆر، بەر لەوەش، لە ماوەی ١٠ی ئابی ١٩٩٦ تاکوو ٦ی شووباتی ١٩٩٧، جێگری سەرۆکی ئیکوادۆر بوو. ئەو بەیەکەمین ژنە سەرۆکی وڵاتەکەی دادەنرێت. لە ئازاری ١٩٩٨، ئەرتیاگا خۆی پاڵاوتەوە بۆ سەرۆکایەتی ئیکوادۆر بەڵام تەنیا ٣٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.[٢][٣]
ڕۆسالا ئەرتیاگا سیرانۆ ئەندامی دەستەی سەرنووسەرانی ئینسایکلۆپێدیای بریتانیکایە.[١] ئەو ساڵانە وەک خانەنشین بوویێک مووچەی زیاتر لە ٤٨٠٠٠ دۆلار وەردەگرێت. ئەو لەگەڵ پێدرۆ ئەلڤارێس هاوسەرگیری کرد بەڵام دواتر لەیەکتری جیابوونەوە.
ڕۆسالا ١٤ کتێبی لە شیعر، کورتە چیڕۆک و وێژە بۆ منداڵان و لاوان بڵاوکردۆتەوە.[٤]