ڕۆستەم قاسمی | |
---|---|
رستم قاسمی | |
لەدایکبوون | ٥ی ئایاری ١٩٦٤ شیراز |
مەرگ | ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (٥٨ ساڵ ژیاوە) تاران |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی |
خەڵاتەکان | |
پلە | Minister of Roads and Urban Development (٢٠٢١–٢٠٢٢)، Minister of Petroleum of Iran (٢٠١١–٢٠١٣) |
Rank | ژەنەڕاڵ |
لق | ھێزی قودس (٢٠١٣–٢٠٢٠)، Navy of the Army of the Guardians of the Islamic Revolution ( – دەیەی 1990) |
ڕۆستەم قاسمی (بە فارسی: رستم قاسمی؛ ٥ی ئایاری ١٩٦٤ – ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢) ئەفسەری سەربازی و سیاسەتوانێکی بناژۆخوازی ئێرانی بوو، کە وەکوو وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان لە دەوڵەتی سێزدەیەمدا کاری کرد.[١] ئەو ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٣ وەزیری نەوت لە دەوڵەتی دەیەمدا بوو.[٢] قاسمی لە ساڵی ١٩٨١ەوە بووبە ئەندامی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشداری کرد. لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠، فەرماندەی بنکەی بیناسازیی خاتەمولئەنبیا بوو و پێشتر وەکوو جێگری ئابووریی سوپای قودس کاری دەکرد.[٣][٤][٥]
ڕۆستەم قاسمی لە ٥ی ئایاری ١٩٦٤ لە گوندی سەرگاھی سەر بە شارستانی مێھر لە پارێزگای فارس لەدایکبوو.[٦] لە ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە کرد و لە شەڕی ئێران و عێراقدا بەشدار بوو. لە شەڕدا بریندار بوو و بووبە جانباز.[٧] ئەو خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیا بوو و ھەروەھا بڕوانامەی ماستەری ئەندازیاریی شارستانی بەشێوەی پەروەردە لە ڕێگای دوورەوە لە زانکۆی تەکنەلۆژیای ئەمیر کەبیر، لقی گەرمساری پارێزگای سمنان ھەبوو.[٨][٩]
دوای شەڕی ئێران و عێراق پەیوەندی بە بنکەی خاتەمولئەنبیاوە کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٦ لە دوای عەبدولڕەزا عابید کرایە فەرماندەی ئەو بنکەیە.[١٠] لە ئابی ٢٠١٠، دوای دەرکردنی مەسعوود میرکازمی، لەلایەن مەحموود ئەحمەدینەژادەوە پێشنیارکرا بۆ پۆستی وەزیری نەوت و لە ١٢ی ئابدا دەنگی متمانەی پەرلەمانی بەدەستھێنا وەکوو دوایین وەزیری نەوتی دەوڵەتی دەیەم. دوای ئەوەی قاسمی وەک وەزیری نەوت ھەڵبژێردرا، تیمۆسی گایتنەر ھۆشداریدا کە ئەمڕۆکە وەزارەتی نەوتی ئێران کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداران.[١١]
ناوی ڕۆستەم قاسمی وەک فەرماندەی بنکەی خاتەمولئەنبیا لە پێڕستی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایش،[١٢] حکوومەتی فێدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یەکێتیی ئەورووپا و ئوسترالیادا جێی گرتبوو، بەڵام دوای ئەوەی بووبە وەزیر، ناوی لە پێڕستی سزا نێونەتەوەیییەکان لابردرا.[١٣] ھەروەھا لە ٤ی ئەیلولی ٢٠١٩دا، وەزارەتی خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕێکی گواستنەوەی نەوتی ژێر دەسەڵاتی سپای پاسداران، سزای بەسەر ڕۆستەم قاسمی و کوڕەکەیدا سەپاند. ئەم تۆڕە بە «تۆڕی نەوت لە خزمەت تیرۆریزمدا» ناسێندرا.[١٤][١٥]
قاسمی کە فەرماندەی بنکەی خاتەمولئەنبیای سپای پاسداران بوو، لەلایەن مەحموود ئەحمەدینەژادەوە بۆ پۆستی وەزیری نەوت بە پەرلەمان ناسێندرا. لە ٣ی ئابی ٢٠١١دا دەنگی متمانەی لە خولی ھەشتەمی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئیسلامی بە ٢١٦ دەنگی لەگەڵ بووبە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەشێک لە پەرلەمانتاران دژی ئەوە بوون کە ڕۆستەم قاسمی ببێتە وەزیری نەوت. عەلی موتەھیری، یەکێک لە نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند: :ھەتا کەسێک ئەندامی سپای پاسداران یان ئەرتەش بێت، بە ھێزێکی سەربازی دادەنرێت و گونجاو نییە ببێتە وەزیر.»[١٦]
لە سەردەمی وەزارەتی قاسمی لە دەوڵەتی مەحموود ئەحمەدینەژاد، ئامێری نەوتیی فۆڕچوونا لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی تورکییەوە بە کۆمپانیای ئەندازیاری و بیناسازیی دەریاییی ئێران فرۆشرا کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی ئێران، بەڵام سەرەڕای پێدانی ٨٧ ملیۆن دۆلار، ڕادەستی ئێران نەکرا.[١٧] چیرۆکی ونبوونی ئەم ئامێرە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، کاتێک ١٤ ئەندامی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکدا داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کرد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.[١٨] لە کۆتاییدا لقی ١٦٣ی کۆمەڵەی کاروباری ئابووری سزای بەندکرانی بۆ پێنج تۆمەتباری دۆسیەی ئامێری نەوتی دەرکرد.[١٧] ڕۆستەم قاسمی پێشتر لە دەستدانی ئەو ئامێرە نەوتییەی ڕەتکردەوە و گوتبووی کە ئامێری نەوتی وەک پێنووس نییە کە ونبێت.[١٩]
قاسمی لە ئایاری ٢٠٢١دا کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران ڕاگەیاند.[٢٠] دوای کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ڕاگەیاندنی کاندیدبوونەکەی، ئاژانسی ھەواڵی مێھر، ئاژانسی ھەواڵی میزان سەر بە دەزگای دادگەری، ئاژانسی ھەواڵی مەشریق، ڕاھ دانا و یانەی ڕۆژنامەنووسانی گەنج پشتڕاستیان کردەوە کە لەم کۆبوونەوەیەدا مایکرۆفۆنی دروستکراوی میدیاکانیان بەکارھێنراوە و بەخۆیان ئامادە نەبوون.[٢١] ئەو ناوی خۆی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنەکاندا بە ئامادەبوون لە بارەگای ھەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆ تۆمار کرد،[٢٢] بەڵام پێش ئەوەی ناوی کاندیدە شایستەکان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە ڕابگەیەنرێت لە کاندیدبوون کشایەوە.[٢٣]
دوای ھەڵبژاردنی قاسمی وەکوو وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکان لە ھاوینی ٢٠٢١دا، ھەندێک نیشانەی نەخۆشبوونی تێدا دیارکەوت.[٢٤] ئەو بەھۆی تووشبوون بە شێرپەنجە بۆ دەرمان ڕۆیشتە چین.[٢٥][٢٦] قاسمی دوو ھەفتە دوای کشانەوەی لە وەزارەتی ڕێگاوبان لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ و تەنیا یەک ڕۆژ دوای ناساندنی مێھرداد بەزرپاش وەکوو جێگرەوەی لە وەزارەتی ڕێگاوبان لەلایەن پەرلەمانەوە، کۆچی دواییی کرد.[٢٧] پرسەکەی ١١ی کانوونی یەکەم لە تاران بەڕێوەچوو.[٢٨]
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: |archive-url=
requires |url=
(یارمەتی); پارامەتری |ناونیشان=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
و |ڕێکەوت=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
و |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
و |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
و |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆستەم قاسمی تێدایە. |