ڕۆماننووس ئەو کەسەیە کە ھەڵدەستێ بە بەرھەمھێنان یان نووسینی ڕۆمانێک وە ھەر جۆرێک بێت ناوەڕۆکەکەی. بەرھەمھێنانی ڕۆمان بە کار دادەنرێت، کاتێک زۆرێک لە ڕۆمان نووسەکان نانی خۆیان بەھۆیەوە پەیدا دەکەن، وە ئەوانی تر ھەوڵی بۆ دەدات یان وەک حەزێک ئەنجامی دەدەن. زۆربەی ڕۆماننووسەکان ھەوڵێکی زۆر دەدەن لەپێناو وەرگرتنی ھەلێک بۆ بڵاو کردنەوەی ڕۆمانی یەکەمیان، چونکە بنکەی بڵاوکەرەوە پارەکەی ناخاتە مەترسییەوە لە پێناو فرۆشتنی کتێبێک لە نەناسراوێک بۆ خەڵک، وە ھەروەھا سەرکەوتن یان شکست ھێنانی ڕۆمانی یەکەم لەوانەیە کاریگەری ھەبێت لەسەر توانای نووسەر بۆ بڵاوکردنەوەی کارێکی لە داھاتوودا.
بەرھەمھێنانی ڕۆمان قەدەغە نەکراوە لەسەر چینێک یان تەمەنێکی دیاری کراو، بەڵکو ھەموو چینەکانی گۆمەڵگا و تەمەنە جیاوازەکان دەتوانن ڕۆمان بنووسن ئەگەر ھۆکاری تەواویان ھەبێت. چونکە ڕۆماننووسەکان کاریگەرن بەو ڕووداوانەی لە دەوور و بەریان ڕوو دەدەن لێیانەوە بیرۆکە وەر دەگرن. دواتر دوای نووسینی و بڵاو کردنەوەی، ڕەخنەگران ھەڵ دەستن بە نرخاندنی ڕۆمانەکە و بڵاو کردنەوەی لەناو خەڵکدا، وە ئەگەر سەرکەوت لەگەڵ خوێنەراندا ئەوا ئەو کاتژمێرە دەبێتە بنکەی سەرسام بووان بە پێی سەرکەوتنەکەی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆماننووس تێدایە. |