ڕۆژی تەندروستیی سووڕی مانگانە | |
---|---|
![]() | |
دەگێڕدرێ لەلایەن | ھەموو خەڵکی دونیا |
جۆر | نێونەتەوەیی |
بیرۆکە | وشیارکردنەوە سەباەرت بە گرینگایەتی تەندروستیی سووڕی مانگانە و لەناوبردنی یاساغەکانی دژ بە ژنان و کچانی تازەلاو |
ڕێکەوت | ٢٨ی ئایاری ھەموو ساڵێک |
ڕۆژی جیھانیی تەندروستیی سووڕی مانگانە (بە ئینگلیزی: Menstrual Hygiene Day) ڕۆژێکە کە لەلایەن ڕێکخراوەی ناحکوومی "Wash united" لە بەرلین بە مەبەستی تێگەیشتن لە سووڕی مانگانە و فێرکاریی تەندروستیی سووڕی مانگانە بۆ ژنان، نێودێر کراوە. بەھۆی ئەوەیکە بە شێوەی مامناوەندی ژنان پێنج ڕۆژ لە مانگدا تووشی پۆن دەبن و ئایاریش پێنجەمین مانگی ساڵە و سووڕی مانگانە بیست و ھەشت ڕۆژە؛ ٢٨ی مانگی ئایار وەک ھێمایەک بۆ ئاوڕدنەوە لە تەندروستیی سووڕی مانگانە دەستنیشان کراوە.