ڕیو جون-یۆل 류준열 | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | سوۆن، پارێزگای گیۆنگگی، کۆریای باشوور | ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٨٦
نەتەوە | کۆری |
خوێندنگە | زانکۆی سوۆن |
پیشە | ئەکتەر |
ئایین | پرۆتێستانت |
ڕیو جون-یۆل (بە کۆری: 류준열)[١] ھونەرمەند و ئەکتەر و چالاکوان و وێنەگرێکی کۆرییە. لە ساڵی ٢٠١٢ەوە دەستی بە چالاکی کرد لە فیلمێک بە ناوی INGtoogi: The Battle of Internet Trolls[٢][٣] تاوەکو ئێستا، ڕیو جون یۆل لە چەندان زنجیرە و فیلم بەشداری کردووە لەوانە سۆشیالفۆبیا،socialphobia (٢٠١٥) و شوفێری تاکسی،A Taxi Driver (٢٠١٧)[٤] و پادشاکە،The King (٢٠١٧) و دارستانی بچووک،The little Forest (٢٠١٨) و باوەڕدار،The Beliver (٢٠١٨)[٥] و شەڕی: ھاوار بۆ بردنەوە،Battle:Roar to Victory (٢٠١٩)[٦] و کوندەپەپوی شەوان،The night Owl (٢٠٢٢) بەڵام باشترین زنجیرە کە بەشداری کردووە بریتی بوو لە وەڵامدانەوەی ١٩٨٨ (٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦)[٧] کە یەکێ بوو لە بەرزترین ڕیزبەندی زنجیرە دراماکانی تەلەڤیزیۆنی کەیبڵی کۆریای باشوور و ئەمەش بووە ھۆی بەدەست ھێنانی خەڵاتی ھونەری بێکسانگ[٨] بۆ باشترین ئەکتەرەکانی ساڵی ٢٠١٦ز.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)