ڕیکاردۆ کالافیۆر | |
---|---|
بە ئیتالی: Riccardo Calafiori | |
لەدایکبوون | ڕۆما، ئیتاڵیا | ١٩ی ئایاری ٢٠٠٢
وڵاتی وەرزش | ئیتاڵیا |
زمانی زگماکی | زمانی ئیتاڵی |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیتاڵی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | بەرگریکار |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 33 |
ڕیکاردۆ کالافیۆر (لەدایکبووی ١٩ی ئایاری ٢٠٠٢)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیتاڵییە و وەک بەرگریکار بۆ یانەی بۆڵۆنیا لە سێریێ ئا و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا یاری دەکات.
لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١، کالافۆری یەکەم یاری خۆی لەگەڵ پێکهاتەی ئیتاڵیا خوار ٢١ ساڵان ئەنجامدا، وەک یەدەگ لە یاری پاڵاوتنەکاندا بەرامبەر لۆکسمبۆرگ یاریی کرد، کە ئیتاڵیا بە ئەنجامی ٣-٠ بردنەوەی بەدەستهێنا. [١]لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ بانگهێشتكرا بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ، لەلایەن لوسیانۆ سپالێتی ڕاهێنەری ئیتاڵیا لە پێکهاتەی سەرەتایی یۆرۆی ٢٠٢٤ دا جێگیرکرا. [٢] لە 4ی حوزەیران یەکەم یاری بەرامبەر تورکیا لە بۆلۆنیا ئەنجامدا. [٣]دواتر لە پێکهاتەی کۆتایی بۆ یۆرۆی ٢٠٢٤ پشتڕاستکرایەوە، [٤] کالافیۆری یەکەم یاری خۆی لە کێبڕکێدا لە ١٥ی حوزەیران ئەنجامدا، کە بە بردنەوەی ٢-١ لە ئەلبانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا دەستیپێکرد؛ [٥] [٦] لە تەمەنی 22 ساڵ و 27 ڕۆژدا بووە بچووکترین بەرگریکاری ئیتاڵی کە لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا یاری بکات، تەنها لە دوای پاولۆ ماڵدینی . [٧]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕیکاردۆ کالافیۆر تێدایە. |