ڕێبیکا کابوگۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٤ |
نەتەوە | کۆنگۆیی |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازیەتی ژنانی نێودەوڵەتی |
ڕێبیکا کابوگۆ (لە دایکبووی ٤ی ئەیلوولی ١٩٩٤، لە گۆما)، کچە چالاکوانی کۆنگۆییە کە لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتە دەستگیرکرابوو. لە ساڵی، ٢٠١٧ لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]
ڕێبیکا ئەندامی کۆمەڵەی (LUCHA)، کە لە ساڵی ٢٠١٢ دامەزرا، کۆمەڵەکە کاری بۆ گۆڕانکاری دەکرد لەوڵات بەبێ تووندووتیژی.[٢] کۆمەڵەکە دژایەتی دەکرا لەلایەن دەزگای ھەواڵگری کۆنگۆ، بەوەی لەلای ئەوان وەک کۆمەڵەیەکی شەڕانگێز دیاری کرابوو. ڕێبیکا یەکێکبوو لەو شەش ئەندامەی ڕێکخراوەکە کە دەستگیرکرا، ئەمەش لەدوای ئەنجامدانی چەند گردبوونەوەیەکی ئاشتیانە لەژێرناوی شاری مەرگ.[٣] ڕێبیکا و ئەندامانی دیکەی کۆمەڵەکەی بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ شۆڕشی مەدەنی دژی سەرۆک جۆزێب کابیلا، وەک تاوانێکی دژ بە دەستیوور وڵات سزادران.[٤] ڕێبیکا ماوەی شەش مانگ لە زیندان مایەوە، لەئاستی ناوخۆ، نێودەوڵەتی و میدیاکان باسەکە دەنگی دایەوە، ناوبراو بەیەکێک لە بچووکترین زیندانیانی جیھان بۆ ئەم کەیسانە دانرا.[٤]
لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، ڕێبیکا لەگەڵ ١٩ چالاکوانی دیکە دەستگیرکرانەوە، بەھۆی ناڕەزاییبونیان لەدژی حکوومەت و ناوھێنانی بەحکوومەتێکی نادەستووری. دوای حەفتەیەک، ڕێبیکا ئازادکرا بەڵام لەڕێگای خەباتی ئاشتیانە لەکۆنگۆ بەردەوامە.[٤]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێبیکا کابوگۆ تێدایە. |