ڕێنێتا ئیندژۆڤا | |
---|---|
لەدایکبوون | نۆڤا زاگۆرا، بولگاریا | ٦ی تەممووزی ١٩٥٣
پیشە | سیاسەتوان، ئابووریناس |
پۆستەکان | سەرۆک وەزیرانی بولگاریا |
پەروەردە | University of National and World Economy |
ئەندامی حیزبی | بێ نرخ |
ڕێنێتا ئیندژۆڤا (بە زمانی بولگاری: Ренета Иванова Инджова؛ لە دایکبووی ٦ی تەمموزی ١٩٥٣) ژنە سیاسەتوانی بولگارییە، ئەو لە ماوەی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٤ تاکوو ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ بە وەکالەت بووە سەرۆک وەزیرانی بولگاریا. ئەو یەکەم ژنە بولگارییە کە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵات وەربگرێت.[١][٢]
ڕێنێتا ئیندژۆڤا لە ڕۆژی ٦ی تەمموزی ١٩٥٣ لە شاری نۆڤا زاگۆرا لە دایکبوو. ئەو بڕواننامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە و بووەتە مامۆستای زانکۆ، لە زانکۆ بابەتی زانستە سیاسییەکانی گوتۆتەوە. ئەو لەگەڵ بۆیان سلاڤینکۆڤ هاوسەرگیری کردووە و بەڵام دواتر جیابوونەتەوە، ئەوان بەیەکەوە خاوەنی منداڵێکن.
لە ساڵی ١٩٩٥ خۆی هەڵبژارد بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی سۆفیا، بەڵام لە نێوان کاندیدەکان پلەی سێیەمی وەرگرت و دەرنەچوو.[٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێنێتا ئیندژۆڤا تێدایە. |