- ئەم وتارە قسە لە گەورەییی دوو بڕ بەگوێرەی یەکتر دەکا. بۆ ڕێژەی سەدی (گەورەییی یەک بڕ بەگوێرەی ١٠٠) سەدیچن ببینە.
لە ماتماتیکدا، ڕێژە مەزناھیی چەندایەتییەکان بە گوێرەی یەکتر (بەرامبەر بە یەکتر) نیشان دەدا. بە تایبەتی، ڕێژەی دوو بڕ لە حان یەکترا نیشاندەری ئەوەیە کە بڕی یەکەم چەند جار لە بڕی دووھەمدا ھاتووە. واتە ڕێژەی A لە ئاست B یەکسانە بە بەرکەوتی دابەشکردنی A بەسەر Bدا. نموونە: بۆ ھەر کەوچک شەکەر، دوو کەوچک ئارد پێویستە (ڕێژەی ١ لە حان ٢، دەنووسرێ ١:٢).
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕێژە تێدایە. |