ڕێکخراوی ئەلساعیقە

ڕێکخراوی ئەلساعیقە
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٦
ناو بە زمانی فەرمیمنظمة الصاعقة
پەیوەستبوونحیزبی بەعس
وڵاتدەوڵەتی فەلەستین
دابەشکاریی کارگێڕیپارێزگای دیمەشق
ئایدۆلۆژیای سیاسیبەعسیزم
شوێنی بارەگاکاندیمەشق

ڕێکخراوی ئەلساعیقە کە ناوی فەرمی «پێشڕەوانی شەڕی ڕزگاری جەماوەری- ھێزەکانی ئەلساعیقە»، ڕێکخراوێکی ناسیۆنالیستی فەلەستینییە و دڵسۆزی بەعسی سووریایە (بە پێچەوانەی بەرەی ڕزگاریخوازی عەرەبی کە دڵسۆزی بەعسی عێراقە).بەگوێرەی بڕیارەکانی نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی حیزبی بەعس لە سووریا لە ساڵی ١٩٦٦ و بانگەوازەکەی بۆ پەسەندکردنی شەڕی ڕزگاریخوازی جەماوەری لە ململانێ لەگەڵ دووژمنی ئیسرائیلی، ڕێکخراوەکە لە جەنگی حوزەیرانی ١٩٦٧ وەک کوتلەیەکی چەکداری دامەزرا سەر بە ڕێکخراوی فەلەستینی حیزبی سۆسیالیستی بەعسی عەرەبی لە سووریا "وەک بەرجەستەکردنی ئەو ستراتیژییەی کە لەلایەن نۆیەمین کۆنفرانسی نیشتمانیی ئەو حیزبەوە پەسەندکرا کە لە ئەیلوولی ١٩٦٦دا بەڕێوەچوو"، کە ڕێبازی شەڕی گەل پەیڕەو دەکات. [١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://web.archive.org/web/20200316110640/https://www.britannica.com/topic/al-Saiqah. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)