ڕەزان زەیتونە رزان زيتونة | |
---|---|
لەدایکبوون | |
ونبوون | 9 کانوونی یەکەم ٢٠١٣ (تەمەن ٣٦)
[١] دومە، سووریا[١] |
ڕەوشی ونبوون | بۆ ماوەی ١٠ ساڵ، ١١ مانگ و ٢٠ ڕۆژ ونبووە[١] |
پەروەردە | بڕواننامە لە یاسا |
پیشە | پارێزەری مافەکانی مرۆڤ |
لیژنەی ھەماھەنگی ناوخۆیی سوریا،[١] سەنتەری بەبەڵگەکردنی تووندووتیژییەکان لە سووریا[١] | |
ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لەماوەی بەھاری عەرەبی لە سووریا و سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریا.[١] |
ڕەزان زەیتونە (بە عەرەبی: رزان زيتونة؛ لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٧٧) مافناس، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی سوورییە. ڕەزان چالاکییە دیارەکانی لەماوەی بەھاری عەرەبی لە سووریا دەستیپێکرد. ڕەزان دەستیکرد بەخۆشاردنەوە لەدوای ئەوەی لەلایەن حکوومەتی سوریاوە تۆمەتی بەکرێگیراوی وڵاتانی خرایەپاڵ[٢] و ھاوسەرەکەی دەستگیرکرا.[٣] زەیتوونە ھەڵسا بۆ بەڵگەنامەکردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا لیژنەی ھەماھەنگی ناوخۆیی سوریا،[٤] کە تۆڕێکبوون کاری ڕێکخستنن و ناڕەزاییەکانیان لە بەھاری عەرەبی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستپێکردبوو. ڕەزان لە ڕۆژی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ڕفێندرا، کە وا گومان دەکرێت لەلایەن چەکدارانی جەیش ئیسلام ئەوکارە کرابێت. تا ئابی ٢٠١٨، چارەنووسی ئەو بەناڕوونی ماوەتەوە. وا گومانیش دەکرێت کە ناوبراو کووژرابێت.[١]
ڕەزان لەگەڵ گرووپێک لە پارێزەران بەیەکەوە کاریان لەسەر بەرگریکردن لە زیندانە سیاسییەکان دەکرد لەوەتەی ساڵی ٢٠٠١. لەھەمان ساڵدا، ڕەزان بووە یەکێک لە دامەزرێننەرانی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا (HRAS). دواتر ڕەزان زەیتوونە لینکی زانیاری مافەکانی مرۆڤی سووری (SHRIL) ڕاگەیاند، لەڕێگای ئەم تۆڕەوە ناوبراو بەردەوام زانیاری و ڕاپۆرتی بڵاودەکردەوە دەربارەی ڕەوشی تووندیتیژی و مافەکانی مرۆڤ لە سووریا. لە ساڵی ٢٠٠٥ تاکوو ونبوونی لە ٢٠١٣، ڕەزان ئەندامی چالاکی کۆمیتەی پتشگیری خێزانی زیندانییە سیاسییەکانی سوریا بوو.
لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١١، کەناڵی حکوومەتی سووریا ئەوەی ڕاگەیاند کە ڕەزان زەیتوونە ھەواڵگری بیانییە، ڕەزان خۆی شاردەوە لەدەست حکوومەت بۆئەوەی دەستگیرنەکرێت، بەڵام بەردەوامبوو لە چالاکییەکانی لەبواری مافەکانی مرۆڤ.[٥]
لە نیسانی ٢٠١١، سەنتەری بەبەڵگەکردنی تووندووتیژییەکان لە سووریا دامەزراند بۆ بەبەڵگەکردنی تووندووتیژییەکان لەلایەن ھەموو لاینەکانی وڵات.[٦] ھەروەھا بەشداربوو لە ئامادەکردنی ڕاپۆرت بۆ لیژنەی ھەماھەنگی ناوخۆیی سوریا،[٤] کەخۆشی یەکێکبوو لە دامەزرێنەرانی.[١]
ھاوسەرەکەی وائل حەمادە لەڕۆژی ١٢ی ئایاری ٢٠١١ دەستگیرکرا. ھەروەھا براکەشی عەبدولرەحمان دەستگیرکرا. ھاوسەرەکەی، لەکاتی زیندانیکردنی پرسیاری کارەکانی ڕەزان زەیتوونەی لێکرا لەبارەی چالاکییەکانی لەبواری مافەکانی مرۆڤ، دواتر لە ١ی ئابی ٢٠١١ وائل حەمادە ئازادکرا.[٧]
لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، خەڵاتی ساخارۆڤی پێدرا بۆ ئازادی بیرووڕا، لەپاڵ چوار ژنە عەرەبی دیکە.[٨] ھەروەھا پێشتریش خەڵاتی ئانا پۆلیتکۆڤسکایا وەرگرت لەمەڕ گەیشتنی بەدۆخی ژنانی جەنگ. لە ساڵی ٢٠١٣، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتیی پێبەخشرا.[٩]
ماڵپەڕەکانی لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆن لەڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، ھەواڵی ئەوەیان ڕاگەیاند کە زەیتوونە ڕفێندراوە لەگەڵ ھاوسەرەکەی وائل حەمادە، ھەروەھا لەگەڵ دوو ھاوڕێی بەناوەکانی سەمیرە خەلیل و نازم حەمادی لە شارۆچکەیەکی ژێردەست ئۆپۆزسیۆن بەناوی دوما لە باکووری دیمەشق.[١٠][١١][١٢] تاکوو کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، ھیچ ھەواڵ و زانیارییەکی نوێ لەبارەی خۆی و ناوی ڕفێنەرەکان بەشێوەیەکی دڵنیاکەرەوە نییە. بەڵام گوماندەکرا کە کردەی ڕفاندنەکە لەلایەن گرووپە ئیسلامییە سەلەفییە یاخیبووەکان کرابێت لەژێرناوی جەیش ئیسلام.[١٣][٦]
لە ئابی ٢٠١٨، دەزگای ئەسۆشیەتید پرێس (AP) ڕایگەیاند کەھیچ بەڵگەیەکیان نییە لەسەر چارەنووسی زەیتوونە، ئەی پی ئەوەشی ڕاگەیاند کە بەڵگە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە جەیش ئیسلام ناوبراویان خستبێتە زیندانی تەوبە. بەڵام دواتر جەیس ئیسلام ئەو ھەواڵەیان ڕەتکردەوە.[١] لەو بەڵگانەی کە لەنێو زیدانییەکان باسی لێوەدەکرا کە نووسراوێکبووە لەسەر دیواری زیندانەکان کەلەسەری نووسرابوو "بیری دایکم دەکەم - ڕەزان زەیتوونە، ٢٠١٦". بەڵگەیەکی دیکەش یەکێک لە کۆمپیوتەرەکانی زەیتوونەبوو کە لەکاتی ڕفاندنی ئەوا ئەویش برابوو، ئایپی کۆمپیوتەرەکە لە شوێنی زیندانی تەوبە بەکارھێنرابوو. کازن دەروێش، یەکیکی دیکە لە چالاکوانەکانی مافەکانی مرۆڤ لەبارەی چارەنووسی زەیتوونە دەڵێت تاکوو ٢٠١٧، زەیتوونە لای جەیش ئیسلام دەستبەسەر بووە. دواتر دەزگای ئەسۆشیەتید پرێس، ڕاگەیاند کە زەیتوونە کووژراوە.[١]
زەیتوونە لە ساڵی ١٩٩٩ خوێندنی لەبەشی یاسا تەواوکرد، لە ساڵی ٢٠٠١ وەک پارێزەر دەستبەکاربوو.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕەزان زەیتونە تێدایە. |