ڕەقە[١][٢] خشۆکێکە کە لە ئاودا دەژی. ئەم گیانلەبەرە لە بنەماڵەی کیسەڵەکانە. ڕەقەکان وەک کیسەڵەکان پشتێکی ڕەقیان پێوەیە کە لەگەڵ پەراسووەکانیان یەکێکە و نەرمایییەکەی جەستەیان دەپارێزێت.
ئەو جۆرە ڕەقانەی لە کوردستان دەژین لە ڕەقەی دەریایی بچووکترن و درێژایییەکەیان دەگاتە ٢٠ سانتیمەتر. ڕەقەکانی کوردستان لە ئاوی سازگاردا (یان ئاوی شیرین) دەژین، واتە ئاوی وەک چەم و زرێچە و کانی، بۆیە دەکرێت بگوترێت جۆرێک لە ڕەقەی ئاوی سازگار (تێراپین)ن[٣] و فەرقیان لەگەڵ ڕەقەی دەریایی ھەیە کە تایبەت بە زەریاکان و ئوقیانووسەکانە.