ڕەوان بارزانی | |
---|---|
لەدایکبوون | عێراق، عێراق | ١٧ی شوباتی ١٩٨١
پیشە | سیاسەتوان |
ڕەوان ئیدریس بارزانی (بە ئینگلیزی: Rawan Idris Barzani) لە دایکبووی ١٧ی شوباتی ١٩٨١، کوڕی سەرکردەی کۆچکردووی کورد ئیدریس بارزانی و برای سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانییە.[١][٢] فەرماندەی لیوای یەکەمی ھێزە تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستانە.[٣][٤] ھەروەھا برای ئامۆزای سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی و فەرماندەی کەتیبەی یەکەمی ھێزی تایبەتی کوردە.[٥]
ڕەوان بارزانی ڕۆڵی گەورەی ھەبووە لە بەرەنگاربوونەوە و شکستپێھێنانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، ھەروەھا سەرپەرشتی ھێڵی پێشەوەی درێژی کرد، کە زیاتر لە ١٠٠ کم لە بەنداوی مووسڵەوە تا شنگال درێژدەبووەوە.[٦][٧] ناوبراو بە پاڵپشتی و ھاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە پێویستیانە ناسراوە و چەندین دەستپێشخەری بۆ پشتیوانی لە گەنجان دەستپێکردووە.[٨]