ژووری نووستن لە ئارلێس | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ٣٠ی ئەیلوولی ١٨٨٨ |
سەرناو | La Chambre à Arles، Slaapkamer te Arles |
ئافرێنەر | ڤینسێنت ڤان گۆخ |
ماددەی بەکارھاتوو | بۆیەی ڕۆنی، canvas |
Depicts | ئارل |
ژووری نووستن لە ئارلێس (بە فەڕەنسی: La Chambre à Arles؛ بە ھۆڵەندی: Slaapkamer te Arles) ئەو نازناوەیە کە لەلایەن نیگارکێشی ھۆڵەندیی ڤینسێنت ڤان گۆخەوە بە ھەریەکێک لە سێ نیگارە ھاوشێوەکەی دراوە.
ناونیشانی ڤان گۆخ بۆ ئەم پێکھاتەیە کە تەنیا ژووری نووستن (بە فەڕەنسی: La Chambre à coucher) بوو. سێ وەشانی ڕەسەنی ھەیە کە لە نامەکانیدا باسکراوە، بە ئاسانی بە وێنەکانی سەر دیوارەکە لە لای ڕاستەوە لە یەکتر جیا دەکرێنەوە.
نیگارکێشانی ژووری نووستنی ڤان گۆخ لە دوو شوێن سەرچاوەیان گرتبوو، پلاس لامارتین لە شاری ئارلێس و بووش دوو ڕۆن، فەڕەنسا، کە بە خانووی زەرد ناسراوە. دەرگای لای ڕاست کرایەوە بۆ نھۆمی سەرەوە و پلیکانەکان؛ دەرگای لای چەپ دەرگای ژووری میوانەکان بوو کە بۆ گاوگوین ئامادەکرابوو؛ پەنجەرەی دیواری پێشەوە ڕووی لە پلاس لامارتین و باخچە گشتییەکانی دەکرد. ئەم ژوورە چوارگۆشە نەبوو بەڵکو شێوەیەکی لار بە گۆشەیەکی کراوە بوو لە گۆشەی چەپی دیواری پێشەوە و گۆشەیەکی تیژ لە لای ڕاستەوە.[١]
ڤینسێنت ڤان گۆخ سێ چاپی کارە ھونەریەکەی «ژووری نووستن لە ئارلێس»ی تەواو کرد دوای یەکەم وەشانی لە تشرینی یەکەمی ١٨٨٨ کە ئێستا لە مۆزەخانەی ڤان گۆخ لە ئەمستردامدایە. و چاپی دووەمی لە ئەیلوولی ١٨٨٩ دەرکرد کە ئێستا دەکەوێتە پەیمانگای ھونەر لە شیکاگۆ، و چاپی سێیەم و کۆتایی، لە کۆتایی ئەیلوولی ١٨٨٩ کە شاکارێکە ئێستا لە «مۆزەخانەی ئۆرسای»ە لە پاریس.