ژیان سەندن | |
---|---|
دەرھێنەر | دی جەی کاروسۆ |
بەرھەمھێنەر | مارک کانتۆن بێرنی گۆڵدمان |
نووسەر | جۆن بۆکنکامپ |
ئەکتەران | ئەنجلینا جۆولی ئیسان ھاوکەوم کیفەر سوترلاند ئۆلیڤیەی مارتینێز تچێکی کاریۆ ژان ھوگس ئەنگلاد جێنا ڕۆلاندس |
مۆسیقا | فلیپ گلاس |
وێنەگری سینەمایی | ئەمیر موکری |
مۆنتاژ | ئان کەوتس |
بڵاوکردنەوە | وارنەر برۆس پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٠٣ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی فەڕەنسی |
تێچوون | ٤٥ ملیۆن دۆلار[١] |
داھات | ٦٥٫٤ ملیۆن دۆلار |
ژیان سەندن فیلمێکی ھەستبزوێنی دەروونی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بەرھەمھێندراوە لە دەرھێنانی دی جەی کاروسۆ و بە ڕۆڵبینینی سەرەکی لەلایەن ئەنجلینا جۆولی و ئیسان ھاوکەوم و ڕۆڵبینینی پشتگیری کیفەر سوترلاند و ئۆلیڤیەی مارتینێز و تچێکی کاریۆ و ژان ھوگس ئەنگلاد و جێنا ڕۆلاندس. فیلمەکە پشتی بە ڕۆمانێک بەستووە کە لە ژێر ھەمان ناو لەلایەن مایکڵ پیێ بڵاوکراوەتەوە. فیلمەکە باس لە بکوژێکی ترسناک دەکات کە لە دوای کووشتنی ھەر قووربانییەک، ڕۆڵی قووربانییەکە دەبینێت لە ژیاندا و ناسنامەیان بەکاردێنێت. فیلمەکە لە مۆنتریال و کێبێک وێنە گیردراوە و لە ١٩ی ئازاری ٢٠٠٤ لە لایەن وارنەر برۆس پیکچەرزەوە لە بڵاوکرایەوە، فیلمەکە ھەڵسەنگاندنێکی باشی بۆ نەکرا.[٢]