ژیانی نھێنی ئاژەڵانی ماڵی (بە ئینگلیزی: The Secret Life of Pets) فیلمێکی کارتۆنی کۆمیدی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠١٦ کە لەلایەن کۆمپانیاکانی یوونیڤەرساڵ پیکچەرز و ئیلومینەیشن ئینتەرتەینمێنت بەرھەم ھێنراوە. یونیڤێرساڵ ھەروەھا فیلمەکەشی بڵاو کردەوە. کریس ڕێنۆد دەرھێنەری فیلمەکەیە، بە ھاوکاری یارۆ چینی، و لەلایەن کریس میلیداندری و جانێت ھیلی بەرھەم ھێنراوە. چیرۆکەکە لەلایەن برایان لینچ نووسراوە، لەگەڵ سینکۆ پۆڵ و کێن دۆریۆ.
فیلمەکە دەنگی ئەکتەرانی وەک لویس سی. کەی، ئێریک ستۆنستریت، جێنی سلەیت، کێڤن ھارت، ئێلی کێمپەر، لەیک بێڵ، دانا کارڤی، ھانیباڵ بورێس، بۆبی مۆینیھان، ستیڤ کووگان و ئەلبێرت بروکس تێدایە. ژیانی نھێنی ئاژەڵانی ماڵی یەکەم جار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی ئەنسی لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦ نمایش کرا، و لە ٨ی تەممووزی ھەمان ساڵ لە سینەماکانی ئەمریکا نمایش کرا. فیلمەکە بە گشتی ھەڵسەنگاندنی باشی بەدەست ھێنا و لە سەرانسەری جیھان ٨٨٥٫٣ ملیۆن دۆلاری بەدەست ھێنا، کە بووە شەشەم فیلمی پڕداھاتی ساڵی ٢٠١٦ و قازانجدارترین فیلمی ئەو ساڵە. بەشی دووەمی فیلمەکە، ژیانی نھێنی ئاژەڵانی ماڵی ٢، لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ نمایش کرا، کە تێیدا پاتۆن ئۆزواڵت جێگەی لویس سی. کەی گرتەوە بۆ دەنگی کارەکتەری ماکس.[١]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژیانی نھێنیی ئاژەڵانی ماڵی تێدایە. |