ژینگەکوژی یان ئیکۆساید (بە ئینگلیزی: Ecocide، پێکھاتوو لە وشەی یوونانیی oikos- بە واتای ماڵ و ژینگە و وشەی لاتینی cadere بە واتای کوشتن) بە واتای لەناوبردنی بەکۆمەڵی سرووشت لەلایەن مرۆڤەوەیە.[١] ژینگەکوژی ھەموو جەماوەرە مرۆڤییەکان کە بۆ پاراستنی ژینگەکان و دڵنیابوون لە توانای ئەوانە بۆ ئابوورکردن بۆ نەوەکانی داھاتوو پشت بە سەرچاوە سرۆشتییەکان دەبەستن لە مەترسی دەخات.[٢][٣][٤] «پانێڵی سەربەخۆی پسپۆڕان» بۆ پێناسەی یاساییی ژینگەکوشی وەکوو: "کردەوەی نایاسایی یان نەخوازراوی کە بە زانستنی ئەوە ئەنجام دەدرێت کە ئەگەرێکی زۆری ھەیە کە بەھۆی ئەو کردەوانەوە زیانێکی توند، یان بەربڵاو، یان درێژخایەن بە ژینگە بگەیەنێت" وەسفی دەکاتەوە.[٥][٦]
ئەم زاراوەیە کاتێک بەناوبانگ بوو کە ئولۆف پاڵمەوە لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگەی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٧٢دا ئەمریکای بە ژینگەکوژی تۆمەتبار کرد.[٧][٨] نموونەکانی ئاشکرای ژینگەکوژی کە ئاماژەیان پێدەکرێت بریتین لە؛ بڕینی دارستانەکان لە کاتی شەڕی ڤیێتنام، لەناوبردنی ژینگە لە کاتی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا، دارستانبڕین لە ئیندۆنیزیا و دارستانە باراناوییەکانی ئەمازۆن، پیسبوونی نەوت لە دەلتای نیجێر و کارەساتی چێرنۆبڵ. ھەروەھا ھەندێک سەرچاوە لە بەڕێوەبردنی پێڵانەکانێک بۆ ژینگەکوژی لە کوردستان لەلایەن حکوومەتەکانی تورکیا و ئێران باس دەکەن.[٩]
لە ئێستادا ھیچ تاوانێکی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێ کردنی ژینگەکوژی لە کاتی ئاشتیدا نییە، تەنیا لە کاتی جەنگدایە کە پەیماننامەی ڕۆما دەیگرێتەوە.[٣][١٠]
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری AutoS8-9
نەدراوە{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژینگەکوژی تێدایە. |